به‌په‌له

هێرشکرایە سەر خاڵێکی پشکنینی هاوبەش لە حەلەب؛ دوو ئەندامی ئاسایش بریندار بوون

هێزەکانی ئاسایشی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە ڕایانگەیاند، کە لە خاڵێکی پشکنینی هاوبەش ڕووبەڕووی هێرشێکی هێزەکانی حکوومەتی ڕاگوزەری دیمەشق بوونەتەوە و لە ئەنجامدا دوو ئەندامیان بریندار بوون.

هێزەکانی ئاسایشی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوەکرد، کە گروپەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگریی حکومەتی کاتیی سووریا، لە چوارڕیانی شێحان لە شاری حەلەب، هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی پشکنینی هاوبەشی نێوان هێزەکانی ئاسایش و هێزەکانی حکومەتی کاتی.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لەو هێرشەدا دوو ئەندامی هێزەکانی ئاسایش بریندار بوون.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کوژرانی ڕەسوول قەڵەندەری، کۆڵبەری تەمەن ٢١ ساڵەی بریندار به لێدانی سێ فیشەک لە سەری

کۆڵبەرێکی تەمەن ٢١ ساڵی کورد بە ناوی ڕەسوول قەڵەندەری، باوکی دوو منداڵی کەم تەمەن و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *