به‌په‌له

سزای لەسێدارەدانی بەشداربوویەکی شۆڕشی”ژن ژیان ئازادیی” پەسەند کرا

تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردەوە، سزای لەسێدارەدانی بەشداربوویەکی شۆڕشی”ژن ژیان ئازادیی” لەلایەن دادگای باڵای ئێرانەوە پەسەندکرا، دەشڵێن، ئەو زیندانییە سیاسییە لە ئێستادا مەترسیی لەسێدارەدانی لەسەرە.

ڕێکخراوی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە پەسەندکردنی سزای لەسێدارەدانی بەشداربوویەکی شۆڕشی”ژن ژیان ئازادیی” بەمجۆرە زانیارییان خستووەتەڕوو.

لە هەواڵەکەدا هاتووە، لە لایەن لقی ٩ـی دیوانی باڵای ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بەشداربوویەکی شۆڕشی”ژن ژیان ئازادی” بە ناوی مێحراب عەبدوڵازادە پەسەندکرا کە پێشتر لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ورمێ بەسەریدا سەپێندرابوو.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە بە تۆمەتی”بەشداریکردن لە کوشتنی بەئەنقەست” سزای بەسەردا سەپێندراوە، لە ئێستادا مەترسیی لەسێدارەدانی لەسەرە.

هاوكات، ٢٢ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، مێحراب عەبدوڵازادە لەدایکبووی ١٩٩٨ و خەڵکی شاری ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وەک یەکێک لە بەشداربووانی شۆڕشی”ژن ژیان ئازادیی” لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانەوە بەبێ فەرمانی دادوەر دەستگیر کرا و بۆ زیندانی ورمێ گواسترایەوە، بۆ ماوەی ٣٨ ڕۆژ خرایە بەر ئەشکەنجەی قورسی جەستەیی و دەروونییەوە تاکوو بە زۆر ددان بە بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکان و بەشداریکردن لە کوشتنی ئەندامێکی هێزەکانی بەسیجدا بنێت.

جێگای ئاماژەیە، بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی تۆمارکراو کە دیمەنی کوشتنی ئەو ئەندامەی هێزەکانی بەسیجی تێدایە، مێحراب عەبدوڵازادە لە شوێنی ڕووداوەکەدا نەبووە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

لە گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب شەڕ بەردەوامە؛ هاوەنبارانە

لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود، ئەشرەفییە و بەنی زەید شەڕێکی سەخت روویدا و هێشتا دۆخەکە ناجێگیرە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *