به‌په‌له

روانگەی سووری: گرووپە چەکدارەکان لە سەرێکانی و گرێسپی بەرەو تورکیا کشانەوە

روانگەی سووری رایگەیاند، گرووپەکانی سوپای نیشتمانیی نزیک لە تورکیا،  لە سەرێکانی و گرێسپی بەرەو خاکی تورکیا کشاونەتەوە و دەشڵێت، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و حکومەت دیمەشق لەسەر بەنداوی تشرین گەیشتوونەتە رێککەوتن.

روانگەکە لە سەرچاوەکانییەوە ئاشكرایکردووە، کاروانە یەک لەدواییەکانی گرووپەکانی “ئەحرار شەرقییە و” حەمزات” و سوڵتان موڕاد  و مەلیک شاە” لە شارۆچکەی سەرێکانی لە پارێزگای حەسەکە بەرەو شارۆچکەی گرێسپی کشاونەتەوە و لەوێشەوە بەرەو خاکی تورکیا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ناوچەکانی گرێسپییەوە، چەکدارەکانی سوپای نیشتمانی بە خێزانەکانیانەوە بەرەو خاکی تورکیا بەڕێکەوتوون، بەبێ ئەوەی هۆکاری تەواوەتی پشت کشانەوەیان دیاربێت.

روانگەکە دەشڵێت، بەشێک لە چەکدارەکان بەرەو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات” هەسەدە” بەرێکەوتوون و پاشان لەوێوە بەرەو شار و ناوچەکانی خۆیان چوون.

هاوکات روانگەی سووری لە سەرچاوەکانییەوە بڵاویکردووەتەوە، بەرێوەبەرایەتیی خۆسەر و حکومەتی دیمەشق، گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن بۆ بەڕێوەبردنی بەنداوی تشرین.

بەگوێرەی روانگەکە، هەردوولا لەسەر پێشنیازێکی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رێککەوتوون، کە بەڕێوەبەرایەتییەکە سەرپەرشتی راستەوخۆی بەنداوەکە و جێبەجێکردنی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی بکات، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتییە تایبەتمەندەکان.

هەر بە گوێرەی سەرچاوەکان، هەردوولا رێککەوتوون لەسەر دوورخستنەوەی بەنداوەکە لە شەڕ و پێکدادانەکان و پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش بۆ پارێزگاریکردن لێی.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

تۆڕی 8ی مارس: 53 ژن له‌ماوه‌ی 11 مانگی رابردودا له‌ هه‌رێم كوژراون

تۆڕی 8ی مارس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، رایگه‌یاند، به‌پێی ئاماره‌ نافه‌رمییه‌كان، له‌ماوه‌ی 11 مانگی رابردودا له‌ هه‌رێم …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *