شاندى ئیمراڵى: کۆبوونەوەکە زۆر ئەرێنی و بەرهەمدار بوو

شاندى ئیمراڵى راگەیەندراوێکى لەبارەى کۆبوونەوەى لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆشکی کۆماریی بڵاوکردەوە و کۆبوونەوەکەی بە زۆر ئەرێنی و بەرهەمدار ناوبرد.

شاندی ئیمراڵی کە لە سڕی سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان پێکهاتبوو لە راگەیەندراوەکەدا دەڵێت “کۆبوونەوەکە زۆر ئەرێنی، بەرهەمدار و بنیادنەرانە بووە و لە ژینگەیەکدا بەڕێوەچوو کە سەبارەت بە داهاتوو ئومێدبەخش بوو.”

شاندی ئیمراڵی ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی ئەو قۆناغە کرایەوە کە پێیگەیشتوون و هەردوولا هەڵسەنگاندنیان بۆ قۆناغەکانی داهاتوو کرد. هاوکات باس لەوەکرا، قۆناغی دوور لە شەڕ کە تێیدا گۆڕەپانی سیاسی و  دیموکراسیی بەهێز بێت بۆ تورکیا و هاوڵاتییان و ناوچەکەش گرنگە.

لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا باس لەوەکراوە، شاند و پارتەکەیان، لە قۆناغی داهاتوودا بە ئیرادەیەکی تایبەت و بەهێزترەوە لە کار و هەوڵەکانی بۆ جێبەجێکردنی بانگەوازی “ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی” ئۆجەلان بەردەوامدەبێت.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا شاندى ئیمراڵى دەڵێت “دەیانەوێت بە شانازییەوە بە وڵاتەکەیان رابگەیەنن کە لە ئەمڕۆوە و بەو خاڵەی پێیگەیشتوون، لە دوێنێ ئومێدەوارترن.”

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *