روانگەی سووری: هاوپەیمانان کاروانێکى دیکەى هاوکاریى سەربازییان گەیاندە حەسەکە

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد، ئەمریکا، کاروانێکى دیکەى هاوکاریى سەربازییان گەیاندووەتە رۆژئاوای کوردستان.

بەگوێرەى روانگەکە، هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، 32 بارهەڵگری سەربازیی دیکەیان لە رێگەی دەروازەی سنووریی وەلیدەوە رەوانەی باکووری حەسەکە کردووە.

روانگەی سووری ئاماژەی بەوەشکردووە، کاروانە سەربازییەکەی ئەمریکا لە تانک و زرێپۆش و کەرەستەی لۆجستی و مۆلیدە پێکهاتووە.

لە سەرەتای ئەم مانگەوە ئەمریکا رێژەی ناردنی چەک و کەرەستەی سەربازیی بۆ بنکەکانی لە رۆژئاوای کوردستان زیادکردووە و لەو ماوەیەدا زیاتر لە 110 بارهەڵگری سەربازیی رەوانە کردووە.

دوایین کاروانیش رۆژی 8ـی ئەم مانگە بووە، کە رەوانەی بنکەی قەسرەک لە حەسەکە کراوە کە پێکهاتبوون لە 20 بارهەڵگر چەک و کەرەستەی سەربازی.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسیی دیکە لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی ئەبولحەسەن مۆنتەزێر و وەحید بەنی‌عامەریان کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *