سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی “هەدەپە” کە زیاتر لە هەشت ساڵە لە زینداندایە، بڵاوکردنەوەی ڕۆمانێکی نوێی بە ناوی “جەمال” ڕاگەیاند، کە بڕیارە لە 25ی نیسان کە ڕۆژی لەدایک بوونیەتی، بڵاوبکرێتەوە.
دەزگای چاپ و پەخشی دیپنۆت لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “ئەمڕۆ 10ی نیسان، ڕۆژی لەدایکبوونی نووسەرمان سەلاحەدین دەمیرتاشە، کە لە تشرینی دووەمی 2016ەوە دەستبەسەرە، لەو ماوەیەدا هەشت کتێبی نووسیوە، خۆشحاڵین بەم بۆنەیەوە ڕۆمانە نوێیەکەی بەناوی ‘جەمال” ڕادەگەیەنین”.
پێشتر سەڵاحەدین هەریەکە لە رۆمانەکانی لەیلان، ئەفسوون، دەوران و کۆمەڵەچیرۆکی سەحەری نووسیوە لەگەڵ کتێبێک بەناونیشانی،”دۆزی ژیانی ئازاد”، کە رێگە نەدرا بە شێوەی کاغەز چاپ بکرێت و بە ئۆنلاین بڵاوکرایەوە. کتێبەکە بریتییە لە گوتەکانی خۆی لە کاتی دادگاییکردنییدا.
یەکەم کتێبی دەمیرتاش بەناوی “سەحەر”ـە، کە لە 12 چیرۆک پێک دێت و لە 16ـی ئەیلولی 2017 لە لایەن دەزگای چاپ و پەخشی دیپنۆتەوە بڵاوکراوەتەوە. سێ رۆژ دوای بڵاوکردنەوەی، کتێبەکە لە بازاڕدا نەما و هەمووی لێ فرۆشرا. وێنەی بەرگ و ناوەوەی کتێبەکە لە لایەن خوشکی دەمیرتاش، بەهار دەمیرتاش و سیا گوربووزەوە کێشراون.
قەندیل پرێس