دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی دەم پارتی ڕایگەیاند، دەستبەسەرکردن و زیندانیکردنی بەمجۆرە پێشێلکارییەکی جدییە لە دژی یاسا و دیموکراسی، دەبێت یاسا بۆ هەمووکەسێک بەبێ لایەنی جێبەجێ بکرێت، شارەوانییەکان هی گەلن.
دەستەی بەڕێوەبەری پارتی یەکسانی و دیموکراتی گەلان- دەم پارتی، لە دژی ئۆپراسیۆنەکانی سەر شارەوانی گەورە شاری ئەستەنبوڵ لە ڕاگەیەنادراوێکی نووسراودا ناڕەزایەتی نیشاندا.
لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد، دەستێوەردانی دادوەری لە دژی شارەوانی گەورەشاری ئەستەنبوڵ کە لە ١٩ـی ئادارەوە بەردەوامە، ئەم ئۆپەراسیۆنانەش دژی شارەوانییەکانی گەل و لایەنی ئۆپۆزسیۆن ئەنجام دراوە، ئەمەش دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە ملیۆنان هاووڵاتیی کە سوود لە خزمەتگوزارییەکانی شارەوانییەکان وەردەگرن، بێبەش بن و شارەوانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی گەل سزا دەدات.
دەم پارتی ڕاشیگەیاند، دەستبەسەرکردن و زیندانیکردنی بەمجۆرە پێشێلکارییەکی جدییە لە دژی یاسا و دیموکراسی، بە پێی ئەو هەنگاوانە نییە کە نراون و بە پێی ئەو هەستیارییە نییە کە پێیدا تێپەڕ دەبین، گۆڕەپانی سیاسی بەرتەسک دەکاتەوە.
لە کۆتایشدا باسی لەوەکرد، دەبێت یاسا بۆ هەمووکەسێک بەبێ لایەنی جێبەجێ بکرێت، شارەوانییەکان هی گەلن، بڕبڕەی پشتی دیموکراسی خۆجێین، دەبێت گەمارۆی دادوەری لەسەر شارەوانییەکان هەڵبگیرێت.
قەندیل پرێس