به‌په‌له

دەسپێکی پرۆسەی ئاشتی لە قازانجی کوردە

✍️ فەریبا محەممەدی

پەیامی بەرێز ئۆجالان دەکرێ خوێندنەوەی ورد و هەمەلایەنەی بۆ بکرێت و مەرجیش نیە بە دڵی هەموو تاکێکی کورد بێ.

بەڵام کورد بە چەندین هۆ، ناتوانێ دژی ئاشتی بێ، ئێستا ئەوە پەکەکەیە کە دەبێ مەرجەکانی خۆی روو بە دەوڵەتی تورکیە رابگەینێ و تۆپەکە جارێکیتر بخاتە مەیدانی ئەوان.

دەسپێکی پرۆسەی ئاشتی (ئەگەر دەسەڵاتدارانی تورک بە جیددییانە) بەشێوەیەکی گشتی لە قازانجی کوردە لە هەموو بەشەکانی کوردستان و بە تایبەت رۆژئاوا.

لە ئاڵۆزی رۆژهەڵاتی ناڤین و بەریەککەوتنی بەرژەوەندی زلهێزەکان، گرنگە رێبەرانی کورد چۆن خوێندنەوەو هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکەن و لە ئاکامدا چۆن بڕیار لەسەر گۆڕینی هاوکێشەکان لە بەرژەوەندی بزووتنەوەی کورد ئەدەن و ژیرانە ئەم قۆناغە تێپەڕێنن لە ئاراستەی وەدی هێنانی داخوازیە رەواکانی جووڵانەوەکە و هاوکات پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی دەستەبەر کراوە.

بێگومان خەباتی رەوای خەڵکی کوردستان لە هەموو بەشەکان وێڕای هەوراز و نشێوی زۆر، خەباتێکی رەوا و بەرحەقە و تا گەیشتن بە ئاسۆی سەربەستی هەر بەردەوام دەبێ.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئەگەر بە کوڕی شا ڕازی نین، با چارەسەری ئەم وەزعەی خۆمان بکەین!!

ڕەخنەکەم لە خۆمان و نیگەرانییەکەی پێنج ساڵ لەمەوبەرم لەبارەی شەپۆلسواریی کوڕی شا لەخۆڕا نەبوو: “ئەگەر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *