به‌په‌له

تۆماس باراک: کوردەکان دەتوانن هێزی ئاسايشی خۆيان هەبێت

تۆماس باراک نێردەی تايبەتیی ئەمريکا بۆ سووريا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانيدا لە کۆشکی سپی رايگەياند، دروزەکان و کوردەکان و عەلەوييەکان دەتوانن ئایين و جلوبەرگ و خوێندن و تەنانەت هێزی ئاسايشی ناوچەیی خۆشيان هەبێت.

سەقامگیریی بەردەوام؛ متمانەیان پێی نییە
تۆماس باراک، نێردەی تایبەتیی ئەمريکا بۆ سووريا رایگەیاند، “سەقامگیری لە سووریا دەبێت بەردەوام بێت، ئێستا دەسەڵاتێکی نوێ هەیە، کە سەرچاوەکانی داهاتیان سنووردارە، کەس متمانەی پێیان نییە، وڵاتانی رۆژئاوا دەڵێن، چۆن یارمەتیی کەسێکی ئاوا دەدەن، لە راستیدا دەتوانین”.

ماندێلاش وەها بوو؛ خەڵک بۆچوونیان بگۆڕن
بە گوتەی تۆماس باراک، “نیلسۆن ماندێلاش بەو شێوەیە بوو، خەڵک دەتوانن بۆچوونەکانیان بگۆڕن، هەندێک دەڵێن، چۆن دەتوانین پشتگیری لێ بکەین بەبێ ئەوەی ئەوان پابەندیی زياتريان هەبێت”.

ئەمریکا هاوکاریی دەکات
باسی ئەوەشیکرد، ” ئەمریکا دەڵێت، ئێمە یارمەتیی دەدەین و سزاکان هەڵدەگرین و هاوکاری دەکەین، بەڵام هەموو لایەنەکانیش دەبێت هاوکاربن لە هەموو بوارەکاندا”.

ئۆتۆنۆمی بۆ هاوڵاتییان؛ هێزی ئاسایش بۆ دروز و کورد و عەلەوی
هەروەها نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا گوتی، “تەنانەت لە رووی ئاينيشەوە دەبێت رێگایەک بۆ بنیاتنانی سیستمێکی ناوەندی، بەڵام ئۆتۆنۆمی بە هاووڵاتییان بدرێت، دروزەکان دەتوانن ئایين و جلوبەرگ و خوێندن و تەنانەت هێزی ئاسايشی ناوچەیی خۆيان هەبێت، هەمانشت بۆ کوردەکان و عەلەوييەکانيش راستە”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئاكسیۆس: سێشه‌ممه‌ تره‌مپ له‌گه‌ڵ تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌باره‌ی لێدان له‌ ئێران كۆده‌بێته‌وه‌

ماڵپه‌ڕی ئاكسیۆس بڵاویكرده‌وه‌، رۆژی سێشه‌ممه‌، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ تیمی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *