روژی پێنجشه‌ممه، له وه‌ڵامى نامه‌يه‌كدا، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌يه‌كى ده‌ستنووسى له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مريكاوه پێگه‌یشتووە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “له نامه‌كه‌دا سه‌رۆک تره‌مپ وێڕاى سوپاسگوزارى بۆ نامه‌كه‌ى سه‌رۆک نێچيرڤان بارزانى، جه‌ختى له پێكه‌وه‌كاركردن و هاريكاريى هاوبه‌ش و بره‌ودان به به‌ها هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كردووه‌ته‌وه.”
ڕاشیگەیاندووە سه‌رۆكى ئه‌مريكا هەروەها له كۆتاييى نامه‌كه‌يدا “هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان خواستووه.”
پێشتر نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە دۆناڵد ترەمپ کردبوو تێیدا ڕایگەیاندبوو: “هاوبەشیی بەهێزی ئێمە لەگەڵ ئەمریکا بەرز دەنرخێنین و چاومان لەوەیە لە نزیکەوە پێکەوە کار بکەین بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی، سەقامگیری و بەها هاوبەشەکان”
قەندیل پرێس