سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسی دیالۆگی نیشتمانی سوریا ماهر عەلوش، ڕایگەیاند، هێزەکانی سوریای دیموکرات سەربەخۆخوازن و بانگێشتی کۆنگرە نەکراون.
سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسی نیشتمانی سوریا دەڵێت، “هەسەدە” هێزێکی سەربەخۆخوازە و بانگهێشتی ناکەین بۆ گفتوگۆ”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “لەباکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا کەسایەتی کاریگەر هەیە، ئێمەش وەک پێکهاتەی کۆمەڵایەتی ناویان دەبەین نەک وەک هێزی چەکدار، بەڵام هەسەدە هێزی چەکدارە”.
قەندیل پرێس