عهبدوڵڵا ئۆجهلان لهبارهى سوریا بهگشتیىو ڕۆژئاواى كوردستان بهتایبهت پڕۆژهپێشنیازێك پێشكهشدهكات، هاوسەرۆکى پارتی یەکسانیو دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)ش جەختدەکاتەوە، “جگە لەتورکیا، ئۆ,جە,لان لەبانگەوازە چاوەڕوانکراوەکەیدا، پێشنیازێک بۆ پرسی کورد لەسوریاش ڕادهگهیهنێت”.
توڵای هاتیتمئۆغولاری هاوسەرۆکی دەم پارتی لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، دوای کۆبونەوەکانی وهفدى ئیمراڵی لەهەرێمی کوردستان، وهفدهكهیان بۆ جاری سێیەم دەچێتە ئیمراڵیو لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆ,جە,لان کۆدەبێتەوە.
بەوتەی هاتیتمئۆغولاری، وهفدهكهیان بۆچونو ئەنجامی کۆبونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرسان تورکیاو هەرێمی کوردستان لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی بۆ عەبدوڵڵا ئۆ,جە,لان دەخەنەڕوو، بەمزوانە ئۆ,جە,لان بانگەوازێکی دەبێت، ناوەڕۆکەکەی ڕێبازێک دەبێت سەبارەت بەچارەسەری یاساییو دیموکراسییانەی پرسی کورد، دور لەململانێو توندوتیژیی”.
ئاشكراشیكرد، “ڕۆژئاوای کوردستان دەخرێتە نێو ئەو پرۆسەیەی ئۆ,جە,لان دەستپێشخەری بۆ دەکات، لهو ڕوهشهوه پێشنیازی ئۆ,جە,لان بۆ چارەکردنی پرسی کورد لەسوریا، دانانی دەستورێکی دیموکراسییە لەو وڵاتەو پڕۆژهپێشنیازێك بڵاودهكاتهوه”.
ئەمە لەکاتێکدایە، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا، یەڵماز تونچ وەزیری دادی تورکیا لەبارەی سێیەم سەردانی وهفدى دەم پارتی بۆ ئیمراڵی بۆ کۆبونەوەیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆ,جە,لان ڕایگەیاند، هیچ داواکارییەکی فەرمییان بۆ ئەو مەبەستە پێشکەشنەکراوە.
وەزیری دادی تورکیا وتبوى، “ئەگەر داواکارییەکی نوێ لەوبارەیەوە هەبێت، هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێتو مۆڵەت بەداواکارییەکە دەدرێت”.
وهفدهكهى دەم پارتی کە لەپەروین بوڵدانو سرری سورەییا ئۆندەر پێکدێت؛ تائێستا دوجار لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی لەتورکیاو باکوری کوردستان، لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆ,جە,لان کۆبوەتەوە.
قەندیل پرێس