ترەمپ نامەیەك بۆ ئێران دەنێرێت

ئیدارەی ئەمریكا نامەیەك ئاڕاستەی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەكات و خواستی خۆی بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی تاران نیشاندەدات.

ماڵپەڕی بغداد الیوم، لەزاری چەند سەرچاوەیەكی دیپلۆماسیی ئێرانەوە بڵاویكردەوە، ئەمریكا لەڕێگەی سوڵتاننشینی عومان-ەوە نامەیەكی بۆ دەسەڵاتدارنی ئێران ناردوە بەمەبەستی دەستپێكردنەوەی دانوستانەكانی تایبەت بەپرسی بەرنامەی ئەتۆمی، كە ماوەی چەند مانگێكە ڕاگیراوە.

بەگوێرەی ناوەڕۆكی نامەكەی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ خواستی هەیە بۆ گەیشتن بەرێككەوتنێكی نوێ لەگەڵ ئێران و چارەسەركردنی كۆتایی پرسی بەرنامەی ئەتۆمیی تاران.

ئەمە لەكاتێكدایە، تائێستا لەنێوان ئێران و ئەمریكا چەندین گەڕی گفتوگۆ ئەجنامدراوە، هەر ئەمڕۆش وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەی بۆ دانوستاندنی بنیاتنەرانە ئامادەیە، بەمەرجێک لایەنەکانی دیکە ئامادەی گفتوگۆی دادپەروەرانە بن لەسەر بنەمای ڕێزی دولایەنە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کردنەوەی باڵەخانەی نوێی کۆنسووڵخانەی وڵاتەکەی سەردان هەولێر دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێ، مایکڵ ریگاس، جێگری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری بەڕێوەبردن و سەرچاوەکان، سەردانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *