به‌په‌له

ترەمپ رادیۆی دەنگی ئەمریکا و ئاسیای ئازاد و ئەوروپای ئازاد سڕ دەکات

ئیدارەی ترەمپ رۆژی شەممە، کارەکانی ئەو رۆژنامەوانانەى سڕکرد، کە کار بۆ “دەنگی ئەمریکا” و دەزگاکانی دیکە دەکەن، کە لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە پارەیان بۆ دابیندەکرێت.

سەدان پەیامنێر و ستافی “دەنگی ئەمریکا، ئاسیای ئازاد، ئەوروپای ئازاد” و دەزگاکانی دیکەی میدیایی فەرمى، لە کۆتایی هەفتەدا ئیمەیڵێکیان پێگەیشتووە ئاگادارکراونەتەوە پێویستە بڕوانامەی رۆژنامەوانی و تەلەفۆنی کار و ئامێرەکانی دیکەیان رادەست بکەن و نەچنە نووسینگەکانیان.

ترەمپ، کە پێشتر ئاژانسى ئەمریکاى بۆ گەشەپێدان و وەزارەتی پەروەردەی ئەمریکای داخست، رۆژی هەینی فەرمانێکی جێبەجێکاری دەرکرد و ئاژانسی ئەمریکی بۆ میدیای جیهانی بەوە دیاریکردووە کە “پێویست نین”.

کاری لەیک، پێشکەشکارى پێشوو و لایەنگری ترەمپ، کە وەک راوێژکاری ئاژانسی ئەمریکا بۆ میدیا دەستنیشانکراوە، ئیمەیڵێکی بۆ ئەو دەزگا میدیاییانەی ناردووە، کە سەرپەرشتیان دەکات و رایگەیاندووە، “پارەی یارمەتییە فیدراڵییەکان چیتر لە پێشینەى ئاژانسەکە نییە”.

هاریسۆن فیڵدز، سکرتێری رۆژنامەوانی لە کۆشکی سپی، بە 20 زمان لە پلاتفۆرمی ئێکسدا وشەى “ماڵئاوا”ـی نووسی، ئەمەش ئاماژەیەک بوو بۆ رووماڵی فرە زمانی دەنگی ئەمریکا.

بەرپرسی رادیۆی ئەوروپای ئازاد/ رادیۆى ئازاد، کە لە کاتی جەنگی سارددا بۆ یەکێتیی سۆڤیەت پەخشی دەکرد، هەڵوەشاندنەوەی بودجەی دەزگاکەى بە “دیارییەکی گەورە بۆ دوژمنانی ئەمریکا” ناوبرد.

ستیڤن کاپۆس لە راگەیەندراوێکدا گوتی، “ئایەتوڵاکانی ئێران و سەرکردە شیوعییەکانى چین و خۆسەپێنەکانی مۆسکۆ و مینسک، دوای 75 ساڵ ئاهەنگی لەناوچوونی رادیۆی ئەوروپای ئازاد/ رادیۆى ئازاد دەگێڕن”.

رادیۆی ئاسیای ئازاد لە ساڵی 1996 دامەزراوە، پەخشەکەى بۆ ئەو وڵاتانە بوو کە میدیای ئازادیان نییە، وەک چین، بۆرما، کۆریای باکوور و ڤێتنام.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کچە وەرزشوانێکی کورد ئاڵای کوردستان دەخاتە کتێبێکی دانیمارکەوە

لە وڵاتی دانیمارک، کچە وەرزشوانێکی کورد بەناوی “ڤالێنتینا ماهر جەمیل”، بەهۆی لێهاتوویی بێوێنەی لە بواری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *