به‌په‌له

باخچەلی: سەردەمی ئاشتی دەستپێدەكات

سەرۆكی مەهەپە رایگەیاند تیرۆر كۆتایی دێت‌و برایەتی بەهێز دەبێت و میلـلەتی تورك ئاهێكی ئاسوودەیی هەڵدەمژێت.

دەوڵەت باخچەلی، لە كۆبونەوەی فراكسیۆنی مەهەپە لە پەرلەمانی توركیا ئاماژەی بەوەدا، پێویستە نەخشەڕێگەی سیاسیی سەدەی نوێ بە نیشانەی نوێ بكێشرێت كە لەگەڵ بەها نیشتمانی و رۆحییەكان بێت. ئەم سیاسەتە پارچەكار نیە.

دەشڵێت، ئەمە سەدەی ئاشتی و ئارامیەو كێشە درێژخایەنەكان چارەسەر دەكرێن و میلـلەتی تورك دڵخۆش دەبێت‌و تیرۆر كۆتایی دێت و برایەتی بەهێز دەبێت.

دەشڵێت، قوفڵەكان كراونەتەوە و زنجیرەكان شكێندراون، دەرگاكانی سەردەمی ئاشتی و ئارامی میلـلەتی تورك تاوەكو كۆتایی كراونەتەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

رائیل بارەگایەکی مانگی سوری ئێرانی لە تاران بۆردوومانکرد

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *