به‌په‌له

ئەمڕۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا “کۆنفڕانسی یەکهەڵوێستیی پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا” دەستیپێکرد

کۆنفرانسی یەکڕیزی و هەڵوێستی پێکهاتەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا لە رۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد و تێیدا گوتار و هەڵوێستی حەوت پێکهاتەی ناوچەکە پێشکێش دەکرێت.

کۆنفرانسەکە ئەمڕۆ هەینی 08ـی ئاب لە ناوەندی رۆشنبیری و هونەریی گەڕەکی خوێرانی شاری حەسەکە دەستیپێکرد و تێیدا نوێنەرانی کورد، عەرەب، دروز، سوریان، ئەرمەن، تورکمان و عەلەوییەکان بەشدارن.

لە کۆنفرانسەکەدا نوێنەرانی پێکهاتەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدە) و ئەنجوومەنی ژنانی هەرێمەکە بەشداری دەکەن.

ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا لە گوتارێکدا لە کۆنفرانسەکە رایگەیاند، “دەنگی پێکهاتەکان بەردی بناغەی هەر چارەسەرێکی سیاسیی راستەقینەیە لە سووریادا.”

هەروەها گوتی، ناتوانرێت سووریایەکی نوێ بنیاد بنرێت بەبێ داننان بە مافی هەموو پێکهاتەیەک و زامنکردنی بەشداریی کاریگەریان لە داڕشتنەوەی داهاتوودا.

هەر لە کۆنفرانسەکەدا، پێکهاتەکانی عەرەب، کورد، سوریانی، ئەرمەنی، تورکمان، دروزی و عەلەوییەکان گوتار پێشکێش دەکەن.

لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەی، ئیلهام ئەحمەد رایگەیاند: “کۆنفرانسەکە کۆتایی رێگەکە نییە، بەڵکو وێستگەیەکی دامەزرێنەرە بۆ رێڕەوێکی فراوانتر کە لە ئیرادەی گەلانەوە سەرچاوە دەگرێت و ئاڕاستەی داڕشتنەوەی دەوڵەتی سووریا دەکات لەسەر بنەمای دادپەروەرانە، کە پشت بە یەکسانی لە هاووڵاتیبوون، ناسنامەیەکی گشتگیر و دوور لە پەراوێزخستن و دەسەڵاتێکی هاوسەنگ لە ماف و ئەرکەکاندا دەبەستێت کە لێپرسینەوەی لێبکرێت.”

گوتیشی، “چاوەڕوانین کۆنفرانسەکە هەنگاوێکی پێشکەوتوو بێت بەرەو سووریایەکی نوێ کە بۆ هەموو رۆڵەکانی بێت بەبێ جیاوازی و دوای سەردەمێکی درێژ لە ستەمکاری و ئینکاریکردن، مانا رەوشتییەکەی بۆ سیاسەت بگەڕێنێتەوە.”

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سوپای تورکیا بە تۆپخانە گوندەکانی دهۆکی کردە ئامانج

شەوی ڕابردوو سوپای تورکیا ناوچەکانی ناو قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆکیان لە باشووری کوردستان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *