حکومەتی لوبنان بڕیاری چەککردنی حیزبوڵای پەسەندکرد

حکومەتی لوبنان لە میانی کۆبوونەوەکەی ڕۆژی پێنجشەممەیدا بڕیاری چەککردنی حیزبوڵای پەسەندکرد.

وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان، پۆڵ مۆرکۆس ڕایگەیاند، حکومەتی لوبنان ڕەزامەندی دەربڕیوە تا ئامانجەکانی پێشنیازی ئەمریکا بۆ داماڵینی چەک لە گروپی حزبوڵای لوبنان تا کۆتایی ئەمساڵ جێبەجێبکات، لەگەڵ کۆتاییهێنان بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل لەو وڵاتە، بەڵام وردەکاری تەواویان تاوتوێ نەکرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی لوبنان ئەو ئامانجانەی پەسەندکرد کە لە پێشەکیی وەرەقەی ئەمریکادا هاتووە سەبارەت بە چەسپاندنی ڕێککەوتنی وەستاندنی شەڕ، لەژێر ڕۆشنایی ئەو هەموارکردنانەی کە لەلایەن بەرپرسانی لوبنانەوە پێشکەشکراون، چاوەڕێی پلانی جێبەجێکردن دەکەین لەلایەن سوپاوە”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

هێرشكردنە سەر دامەزراوەی نەوتی ئارامکۆی سعوودیە

ئەمڕۆ دووشەممە، دامەزراوە نەوتییەکانی کۆمپانیای ئارامکۆ لە جازان، لە نزیک سنووری یەمەن، لەلایەن حوسییەکانەوە هێرشی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *