به‌په‌له

سوپای ئیسرائیل خۆی بۆ چوونە ژوورەوە و کۆنترۆڵکردنی تەواوی شاری غەززە ئامادە دەکات

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە کابینەی ئەمنیەتی پلانەکەی بنیامین ناتانیاهۆی بۆ شکستپێهێنانی حەماس پەسەند کردووە.

دەقی پەیامی نووسینگەی سەرۆکوەزیران:

کابینەی سیاسی-ئەمنی پێشنیاری سەرۆکوەزیرانی بۆ شکستپێهێنانی حەماس پەسەند کرد.

سوپای ئیسرائیل خۆی بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی شاری غەززە ئامادە دەکات، هاوکات هاوکاری مرۆیی پێشکەش بە خەڵکی مەدەنی لە دەرەوەی ناوچە جێناکۆکەکان دەکات.

ئەنجومەنی وەزیران بە زۆرینەی دەنگ پێنج بنەمای بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ پەسەند کرد:

1. چەکداماڵینی حەماس.
2. گەڕانەوەی هەموو بارمتەکان – بە زیندوویی یا کوژراو.
3. داماڵینی چەک لە کەرتی غەززە.
4. کۆنتڕۆڵی ئەمنی ئیسرائیل بەسەر کەرتی غەززەدا.
5. بوونی حکومەتێکی مەدەنی بەدیل کە نە حەماسە و نە دەسەڵاتی خۆبەرێوەبەری فەلەستین.

زۆرینەی ڕەهای وەزیرانی ئەنجوومەنی وەزیران پێیان وابوو ئەو پلانە بەدیلەی کە پێشکەش بە کابینە کراوە، گەرەنتی شکستی حەماس و گەڕانەوەی بارمتەکان ناکات بۆیە ئەمە هەڵبژێردراوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

قائانی داوای دەرکردنی هێزە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە عێراق و ڕادەستکردنەوەی ڕێبەرانیان دەکات

کۆماری ئیسلامی ئێران، فشارەکانی بۆ سەر دەسەڵاتدارانی عێراق سەبارەت بە هێزە کوردییەکانی نەیاری تاران کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *