به‌په‌له

ئەمریکا پێشوازی لە کۆبوونەوەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسرور بارزانی دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشوازی لە کۆبوونەوەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسرور بارزانی دەکات و دەڵێت، “هانی هاوبەشەکانمان لە هەرێمی کوردستان دەدەین بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.”

نووسینگەی رۆژنامەوانیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، ” پێشوازی لە هەوڵی سەرکردە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی سیاسی”.

دەشڵێت، هانی هاوبەشەکانمان لە هەرێمی کوردستان دەدەین بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دوای هەڵبژاردنی تشرینی یەکەمی رابردوو، کە رێگە بە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدات دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان بەهێزبکات و چاکسازیی ئەنجامبدات.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ڕەهەندەکانی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی دژی عەبدوڵڵا ئۆجەلان؛ لە دەستگیرکردنەوە تا هەلومەرجی ئێستا

قەندیل پرێس: ڕاپۆرتی شیکاری پێشەکییەکی مێژوویی و وەرچەرخانە چارەنووسسازەکان نۆی تشرینی یەکەمی ساڵی 1998 وەک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *