ئەحمەد تورک لە بەرخۆدانی گەلی مێردین دژی دەستبەسەراگرتن ڕایگەیاند، “بە قەیوم و گرتن، هەرگیز ناتوانن گەلی کورد بێدەنگ بکەن. دەڤریم دەمیریش سڵاوی لە بەرخۆدانی گەل کرد.
دژی دانانی قەیوم لە شارەوانی مێردین، سێ ڕۆژە هاوڵاتییان بەرخۆدان دەکەن، ئەمڕۆش هاوڵاتیان لەبەردەم شارەوانی درێژە بە چالاکییەکەیان دەدەن.
هاوسەرۆکی شارەوانی مێردین دەڤریم دەمیر لە چالاکی ئێشکگرییەکەدا تیشکی خستەسەر گرنگی بەرخۆدان، ڕایگەیاند گەل قەیوم قبووڵ ناکات، گوتی: “بڕوام وایە لەم بەرخۆدانە سەردەکەوین. بەم بەرخۆدانە پاشکەشە بە قەیوم دەکەین”.
سیاسەتمەدار ئایلا ئاکات عەتا ڕایگەیاند وەک ژنان پشتگیری هاوسەرۆکانی شارەوانی دەڤریم دەمیر و ئەحمەد تورک دەکەن، گوتی: “ئێمە لایەنگری چارەسەری دیموکراتیکین. هەردەم پێداگرین لەسەر ئاشتی”.
چالاکوانی تەژەئا چاگلار دەمیرەل ڕایگەیاند هەرگیز ناتوانن ئیرادەی گەلی کورد بشکێنن، جەختی کردەوە دەڤریم دەمیر و ئەحمەد تورک نوێنەرایەتی ئیرادەی گەلی کورد دەکەن.
دواتر هاوسەرۆکی شارەوانی مێردین ئەحمەد تورک وتی: “باوەڕم وایە، ئەگەر بەرخۆدانێکی بەهێز نیشان بدەین، ئەوانەی دەیانەوێت ئێمە لەناوببەن، پاشکەشە دەکەن. پێویستە هەمووان خاوەنداری لە ئیرادەی خۆیان بکەن. مەسەلەکە خاوەندارێتی لە من و هەڤاڵەکەم دەمیر نییە، بەڵکو خاوەندارێتییە لە ئیرادەی خۆتان. بەهیواین هەمووان ئیرادەی خۆیان بپارێزن”.
قەندیل پرێس