به‌په‌له

ئەرشیفی تاگەکان

مەسرور بارزانی و بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا پەیوەندییەکیان ئەنجامدا

ئەمڕۆ هەینی 21ی ئادار، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مایکل واڵتز ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا، بە تەلەفۆن قسەیان کرد. بەپێی ڕاگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێم، مەسرور بارزانی و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئەمریکا کرد. هەروەها هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی پێکهێنانی …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئێران 151 بنکەی سەربازی نوێی لەسنوری هەرێمی کوردستان دروستکردوە

ئەندامێکی تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی CPT ئەمەریکی ڕایدەگەیەنێت، ئێران 151 بنکە و بارەگای سەربازی نوێی لە ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان دروستکردوە، دەشڵێت ” هێزەکانی ئێران بە قوڵایی 5 بۆ 10 کیلۆمەتر هاتونەتە نێو خاکی هەرێمی کوردستانەوە “. کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی CPT ئەمەریکی، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندوە،” …

زیاتر بخوێنەرەوە

نێچیرڤان بارزانی: تا کۆتایی ئەم مانگە ئۆجەلان پەیامی دەبێت

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، تورکیا مەبەستیەتی پڕۆسەی ئاشتی لە وڵاتەکەی جێبەجێ بکات. نێچیرڤان بارزانی لە میونشنەوە قسەی بۆ ڕۆژنامەنوسان کرد و وتی “تا کۆتایی ئەم مانگە ئۆجەلان پەیامی دەبێت”. سەرۆکی هەرێم باسی لەوەشکرد، کە لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبومەوە، ئەوەم بەدیکرد کە مەبەستیەتی پڕۆسەی ئاشتی بگاتە …

زیاتر بخوێنەرەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: پابەندین بە پشتگیریی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و بەردەوامیی هاوکاریی سەربازی بۆیان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە و بانگهێشتی کرد بۆ هەولێر بۆ رێوڕەسمی کردنەوەی باڵەخانەی نوێی کۆنسووڵخانەی وڵاتەکەی، ئەویش بانگهێشتەکەی قبووڵ کرد. وەزیرەکەی ئەمریکا پابەندیی وڵاتەکەی بە پشتگیری لە سەقامگریی هەرێمی کوردستان و بەردەوامیی هاوکاریی سەربازی بۆی دەربڕیوە. لە درێژه‌ى دیدار و کۆبوونەوەکانی له‌ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، پاشنيوه‌ڕۆى …

زیاتر بخوێنەرەوە

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیمارات جەخت لە پێشخستنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە دوبەی لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوە و جەختیان لە پێشخستنی پەیوەندیی دۆستانەی نێوانیان کردەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە 12-02-2025 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە شاری دوبەی لەگەڵ محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوە. بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا، کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت …

زیاتر بخوێنەرەوە

وەزیری دەرەوەی سووریا بۆ مەسرور بارزانی: هیوادارین لە ئایندەیەکی نزیکدا لە شام بتبینین

ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانى هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا کۆبووەوە و لەکۆبوونەوەکەدا وەزیرى دەرەوەى سووریا رایگەیاند، کوردەکان خوشک و براى ئەوانن و دڵنیایی دەدەن مافەکانیان پارێزراو دەبێت. بەگوێرەى راگەیەندراوى حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزیری دەرەوەی سووریا، کورتەیەکی دەربارەی بارودۆخی نوێی سووریا و هەوڵەکانی ئیدارەی نوێ …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئیداره‌ى نوێى ئه‌مریكا سێ ژنى كورد بانگهێشتى مه‌راسیمى سوێندخواردنى تره‌مپ ده‌كه‌ن

بەگوێرەی زانیاریەکان، سێ ژنی کورد بەشداریی لەڕێوڕەسمی سوێندخواردنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەکەن کە بڕیارە ئێواره‌ى ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت. هەریەک لەئیلهام ئەحمەد بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتی (مه‌سه‌ده‌)و تریفە عەزیز نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەئەمریکاو سینه‌م محەمەد نوێنەری ڕۆژئاواى كوردستان لەئەمریکا، بەشداریی لەڕێورەسمی سوێندخواردنی دۆناڵد تڕەمپ دەکەن. ئەو سێ …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئەمریکا پێشوازی لە کۆبوونەوەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسرور بارزانی دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشوازی لە کۆبوونەوەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسرور بارزانی دەکات و دەڵێت، “هانی هاوبەشەکانمان لە هەرێمی کوردستان دەدەین بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.” نووسینگەی رۆژنامەوانیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، ” …

زیاتر بخوێنەرەوە

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر: کۆبوونەوەی مەزڵوم عەبدی و مەسعود بارزانی بۆ بەهێزکردنی گوتاری کوردە لە ڕۆژئاوا

نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی نێوان مەزڵوم عەبدی و مەسعود بارزانی لە هەولێر ڕایگەیاند دیدارەکە بۆ “ڕێکخستنی نێو ماڵی کوردی و یەک هەڵویستی کوردە لەم قۆناغەی سوریادا.” فەتحوڵا حوسەینی، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، “کۆمەڵێک مەلەفات هەیە کە دەبێت قسەی جدییان لەبارەوە بکرێت، بە نموونە پارتی …

زیاتر بخوێنەرەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی حکومەتێکی دەوێت ئامانجەكەی پاراستنى مافى خەڵک بێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان، جەخت لە مەرجەکانى حیزبەکەى بۆ پێکهێنانى کابینەى دەیەم دەکاتەوە و دەڵێت حکومەتێکی دەوێت كە پاراستنی مافی خەڵك و باشتركردنی ژیانیان ئامانجەكەی بێت. لەدیدارێكدا لەگەڵ ستیڤ بێتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، لە دەباشان، بافڵ جەلال تاڵەبانى دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سووریا، پێكهێنانی …

زیاتر بخوێنەرەوە