ئەرشیفی تاگەکان

سەرۆکی گەورەشارەوانیی وان لە کارەکەی دوورخرایەوە و لە شوێنی قەیووم دانرا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، 15ـی شوباتی 2025، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا قەییوم بۆ گەورەشارەوانیی وان دانرا. عەبدوڵڵا زەیدان، هاوسەرۆکی گەورەشارەوانیی وان لە کار دوورخرایەوە، ئۆزان باڵجی، پارێزگاری وان بە وەکالەت، کرایە سەرۆکی شارەوانییەکە. وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە راگەیێندراوێکیدا دەڵێت، عەبدوڵڵا زەیدان، بەتۆمەتەکانی “هاوکاریکردنی بەمەبەست بۆ رێکخراوی تیرۆریستیی چەکدار” و “بانگەشەکردن …

زیاتر بخوێنەرەوە

جەنگیز چاندار: چاوەڕێ دەکرێت ئۆجەلان رۆژی 15ی شوبات راگەیێندراوێک بڵاوبکاتەوە

جەنگیز چاندار، پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) دەستپێشخەریی ئێستای تایبەت بە پرسی کورد لە باکووری کوردستان بە “پرۆسەی ئاشتی ناودەبات”، بەڵام پێیوایە هێشتا بە تەواوی روون نییە. لەبارەی چاوەڕوانییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ بانگەوازی چەکدانانی پەکەکە لەلایەن عەبدوڵڵا ئۆجەلان، چاندار گوتی: “ئۆجەلان لە پەیامی نەورۆزی ساڵی 2013دا، واتە …

زیاتر بخوێنەرەوە

دەم پارتی زانیاری نوێی لەبارەی دووەم دیداری ئیمراڵی ئاشكراكرد

تولای هاتیمۆگولاری، هاوسەرۆكی دەم پارتی پەیامی ئۆجەلانی خوێندەوە و ڕایگەیاند، “دەبێت توركیا لە كۆت و بەندەكانی ئازاد بكرێت”. تولای هاتیمۆگولاری لە كۆبوونەوەی فراكسیۆنی پارتەكەی لە پەرلەمانی توركیا قسەی كرد و سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی دووەمی ئیمرالی رونیكردەوە، “ئۆجالان ڕایگەیاندووە كە دەیەوێت توركیا بگوازرێتەوە بۆ دیموكراسی و ئەمە تاكە ڕێگای دەربازبوونە …

زیاتر بخوێنەرەوە

بەرپرسێکی دەم پارتی وردەکاریی دیدارەکەی شاندی ئیمراڵی ئاشکرا کرد

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بەرپرسێکی دەم پارتی خستوویەتیەڕوو، گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە بەڵام عەبدوڵا ئۆجالان بەرامبەر هێزە هەژموونخوازەکان هەوڵدەدات مۆدێلی پێکەوەژیان بنیات بنێت. شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) کە پێکهاتووە لە پەرلەمانتار پەروین بوڵدان و سری سورەیا ئۆندەر یەکەمجار لە ٢٨ ی کانوونی یەکەم دیداریان لەگەڵ …

زیاتر بخوێنەرەوە

شاندی ئیمراڵی سبەی ڕاگەیاندراو بڵاودەکاتەوە

ڕاگەیاندرا کە شاندی ئیمراڵی دوای ئەوەی ئەمڕۆ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان دیداریان ئەنجامدا، سبەی ڕاگەیاندراوێکی نووسراو بڵاودەکەنەوە. پەرلەمانتارانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم دیداریان لەگەڵ ئۆجەلان ئەنجامدا. دیدارەکە ٤ کاتژمێری خایاند. زانراوە، شاندەکە سبەی دەربارەی دیدارەکە ڕاگەیاندراوێکی نووسراو بڵاودەکەنەوە.

زیاتر بخوێنەرەوە

باقڕخان: لەگەڵ پەیامەکانی عەبدوڵا ئۆجالانداین

هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقڕخان گوتی: “لەگەڵ پەیامەکانی بەڕێز ئۆجالانداین. بۆ ئەمەش ئەرکێکی زۆر دەکەوێتە سەر هەمووان. کاتی ئەوەیە پێکەوە ئاشتی بونیادبنێین.” هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) تونجەر باقڕخان لە کۆبوونەوەی پەڕلەمانی پارتەکەییدا پێشهات و ڕۆژەڤەکانی هەڵسەنگاند. لە دەستپێکی قسەکانیدا باقڕخان ناڕەزایەتی پارتەکەی لە دژی …

زیاتر بخوێنەرەوە

هاوسەرۆكی دەم پارتی: دەبێت حكومەتی توركیا لەگەڵ ئیدارەی خۆسەر گفتوگۆ بكات

هاوسەرۆكی دەم پارتی تونجەر باكرهان رایگەیاند دەبێت حكومەتی توركیا گفتوگۆ لەگەڵ ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای كوردستاندا بكات. باكرهان لە گوتارێكدا لە كۆنگرەی پارتی هەرێمە دیموكراتیكەكان باسی لەوەكرد پێویستە هەموو لایەنەكان پشتیوانی پرۆسەی ئاشتی بكەن، چونكە ئەوە بۆ یەكەم جارە هەلێكی لەو جۆرە دێتە پێشەوە. داواشی لە دەوڵەتی توركیا كرد بە راستگۆیی …

زیاتر بخوێنەرەوە

فیگەن یوکسەکداغ: ئێمە ئامادەین هەر ئەركێک بکەوێتە سەر شانمان جێبەجێ بکەین

شاندی ئیمرالی سەردانی سیاسەتمەداری زیندانیکراو فیگەن یوکسەکداغی کرد. فیگەن یوکسێکداغ رایگەیاند: “هەر ئەرکێک بکەوێتە سەر شانمان، ئێمە ئامادەین بە خۆشحاڵییەوە جێبەجێی بکەین.” دوای سەردانی شاندی ئیمرالی دەم پارتی بۆ لای هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا ئاماژە بە وتەکانی فیگەن یوکسەکداغ کرا کە وتوویەتی: لەگەڵ پرۆسەکەداین و هەرچییەک بکەوێتە سەر …

زیاتر بخوێنەرەوە

تولای حاتەمئۆگیولاری: دیدار بەس نییە، دەبێت دەرگاکانی ئیمراڵی بکرێنەوە

هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی تولای حاتەمئۆگیولاری رایگەیاند، “دەبێت دەرگاکانی ئیمراڵی بکرێنەوە و هەلومەرجی جەستەیی بۆ بەڕێز ئۆجالان دەستەبەر بکرێت، بۆ ئەوەی بتوانێت لەپێناو ئاشتی لەسەرتاسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێبکۆشێت”. پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانی بۆ سازکردنی کۆنگرەی ئاسایی خۆی کە بریارە ١٢ی کانونی دووەم لە ئەنقەرە بەڕێوەبچێت. لە چوارچێوەی …

زیاتر بخوێنەرەوە

دەم پارتی ئامادەکاریی بۆ سەردانی دەمیرتاش دەکات

بەگوێرەی سەرچاوەکان، وه‌فدێكى “پارتی یەکسانیی‌و دیموکراسیی گەلان” ئامادەکاریی دەکات بۆ سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش کە نزیکەی نۆ ساڵە لەزیندانی ئەدیرنە ڕاگیراوە، باس لەوەشکراوە کە تائێستا وادەی سەردانەکە یەکلایی نەکراوەتەوە. سەرچاوەکانی ناو دەم پارتی ئاشکرایانکردوە کە دیدارەکە بەزوترینکات ئەنجامدەدرێت، ئاماژە بەوەشدەکەن، دەمیرتاش لەدوایین پێشهاتەکانی گفتوگۆکانی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجه‌لان‌و لایەنە سیاسییەکان ئاگاداردەکرێتەوە، جگە …

زیاتر بخوێنەرەوە