به‌په‌له

جەنگیز چاندار: چاوەڕێ دەکرێت ئۆجەلان رۆژی 15ی شوبات راگەیێندراوێک بڵاوبکاتەوە

جەنگیز چاندار، پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) دەستپێشخەریی ئێستای تایبەت بە پرسی کورد لە باکووری کوردستان بە “پرۆسەی ئاشتی ناودەبات”، بەڵام پێیوایە هێشتا بە تەواوی روون نییە.

لەبارەی چاوەڕوانییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ بانگەوازی چەکدانانی پەکەکە لەلایەن عەبدوڵڵا ئۆجەلان، چاندار گوتی: “ئۆجەلان لە پەیامی نەورۆزی ساڵی 2013دا، واتە 12 ساڵ لەمەوبەر بە شێوەیەکی روون و ئاشکرا ئەو بانگەوازەی کرد”.

ئەو سیاسەتڤانە تورکە هەروەها باسی لەوە کرد، دەنگۆی ناردنی نامە لە ئۆجەلانەوە بۆ مەزڵووم عەبدی هەیە. هاوکات رەتیکردەوە لە سووریا تەنیا هەسەدە، دیمەشق و تورکیا رۆڵیان هەبێت.

جەنگیز چاندار هەروەها باسی لەوە کرد کە چاوەڕێ دەکرێت ئۆجەلان رۆژی 15ی شوبات راگەیێندراو بڵاوبکاتەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

تەقینەوەی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان لە شێلادزێ

​قەندیل پرێس لە ساتێکدا کە ناوچە شاخاوییەکان و دەڤەرە ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان پێویستیان بە خزمەتگوزاریی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *