کارۆلاین لێڤیت، سکرتێری رۆژنامەڤانیی کۆشکی سپی دەڵێت، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، رۆژی شەممە “پێشنیازێکی ورد و جێگەی پەسندی”ی بۆ رێککەوتنێکی ئەتۆمی پێشکێشی ئێران کردووە. بە گوێرەی راپۆرتێکی پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکی، بەرپرسانی واشنتن دەڵێن، پێشنیازە نووسراوەکەی ئەمریکا هەوڵێکە بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسەی بووەتە هۆی چەقبەستنی گفتوگۆکان، ئەویش …
زیاتر بخوێنەرەوەمستەفا هیجری: مانگرتنی سەرتاسەریی کامیۆنداران لە بەرینترین شێوەکانی بەرخودانی مەدەنی لە بەرانبەر سەرەڕۆیی کۆماری ئیسلامییە
مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پێوەندی لەگەڵ مانگرتنی بەربڵاو و سەرتاسەریی کامیۆنداران لە شارەکانی کوردستان و ئێران، پەیامێکی بڵاو کردەوە. دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە: مانگرتنی بەرین و سەرتاسەریی کامیۆنداران کە لە کۆتاییەکانی مانگی بانەمەڕدا دەستی پێ کرد، ئێستا زیاتر لە ١٦٠ شاری ئێرانی گرتووەتەوە. ئەم ناڕەزایەتییانە …
زیاتر بخوێنەرەوەسەوڵاوا؛ کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران
لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرزاییە سنوورییەکانی شاری سەوڵاوا، کۆڵبەرێک بەناوی کورۆش مورادی کوژرا و کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی ڕزگار وەتەندووست بریندار کرا. بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ۶ی جۆزەردانی ۲۷۲۵ (۲۷ی مەی ۲۰۲۵)، کورۆش مورادی، کۆڵبەری گەنجی خەڵکی گوندی سپیداری سەوڵاوا …
زیاتر بخوێنەرەوەنەوسوود؛ محەممەد ڕەحیمی، كۆڵبەری لاو بە تەقەی هێزەکانی ئێران گیانی لەدەسەتدا
محەممەد ڕەحیمی، كۆڵبەری گەنجی خەڵكی پاوەی سەر بە پارێزگای كرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هیزە چەکدارەکانی دەوڵەتی ئێران كوژرا. سەرلەبەیانی یەكشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤، محەممەد ڕەحیمی، كۆڵبەری خەڵكی “بانەورە”ی سەر بە پاوە لە ئەنجامی تەقەی هێزە حكوومەتییەكان گیانی لە دەست دا. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەكان، هێزە چەكدارەكان بەبێ …
زیاتر بخوێنەرەوەترەمپ دەڵێت رێککەوتن لەگەڵ ئێران نزیکە؛ بەم قسەیە نرخی نەوتی دابەزاند
دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، رێککەوتن لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران نزیکە کە دەتوانێت رێگری لە کردەوەی سەربازی بکات، ئەمەش بووە هۆی دابەزینی نرخی نەوت. ترەمپ هاوکات شانازی بە کۆکردنەوەی “تریلیۆنان دۆلار” لە گەشتەکەیدا بۆ کەنداو دەکات. سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ پێنجشەممە، 15ـی ئایاری 2025، ئەم لێدوانانەی لە قەتەر دا پێش ئەوەی بە …
زیاتر بخوێنەرەوەقاسم ئەعرەجی و ئیسماعیل قائانی لە بەغداد کۆبوونەوە
قاسم ئەعرەجی، راوێژکارى ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس لە بەغداد کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەى رێککەوتنی ئەمنیی تاران و بەغداد و دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا کرد. قاسم ئەعرەجی، راوێژکارى ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە تۆڕی ئێکس نووسیویەتی، “لەگەڵ ئیسماعیل قائانی، گفتوگۆیان لەبارەى پەیوەندییەکانی عێراق و ئێران و هەوڵە …
زیاتر بخوێنەرەوەقەندیل پرێس بکۆژی سەرەکی گەریلاکانی پەکەکە ئاشکەرا دەکات
قەندیل پرێس – دۆسیەی تایبەت بەپێی بەدواداچونی قەندیل پرێس، ئەژی ئەمین زانیاری دەربارەی فەرماندە و هێزەکانی پەکەکە لە باشووری کوردستان داوە بە دەزگای هەواڵگری میتی تورکیا و بەم شێوەیە زەمینەی تیرۆرکردنی ئەو کەسانەی ئامادە کردووە. بە پشت بەستن بەو زانیاریانەی بە تایبەتی بە قەندیل پرێس گەیشتووە لە سەرچاوەیەکی باڵا لەنێو …
زیاتر بخوێنەرەوەدەوڵەتی ئێران دوو مامۆستای ئاینی سزادا و دوو هاوڵاتیشی دەستگیرکرد
ڕێکخراوی کۆمەڵەی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند لە بەردەوامی پێشلێکاری و دەستگیرکردنی هاوڵاتیانی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە دوو هاوڵاتیی خەڵکی بۆکان دەستگیر کران و دوو مامۆستایی ئاینی سەردەشت سزای زیندانیی کردنیان بەسەردا سەپێندرا. بە گوێرەی ڕێکخراوی کۆمەڵەی مرۆڤی کوردستان؛ دوو هاوڵاتیی کورد بە ناوەکانی مووسا یادیار و هەمزە یادیار، کە …
زیاتر بخوێنەرەوەمیدیای ئەمریكی: ئێران لە كەمپەكانی عێراقەوە مەشق و ڕاهێنان بە سەربازانی سوری دەكات
بەگوێرەی میدیایەكی ئەمریكی، ئێران هەنگاوەکانی بنیاتنانەوەی پێگەی سەربازی و سیاسی خۆی لە سوریا بە مەشق و ڕاهێنان بە دڵسۆزانی ڕژێمی پێشو لە کەمپە بیابانییەکانی ناوخۆی عێراق دەستیپێكردوە و لە بیابانەكانی ئەنباری هاوسنوری سوریا مەشق بە هەزاران سەربازی دڵسۆزانی ڕژێمی پێشو دەكات. ئاژانسی هەواڵی میدیا لاین-ی ئەمریکی کە ڕوماڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست …
زیاتر بخوێنەرەوەنەتەنیاهوو دوای هێرشی حووسییەکان: وەڵامی ئێران دەدەینەوە
حووسییەکان بە مووشەک فڕۆکەخانەیەکی ئیسرائیلیان کردە ئامانج. نەتەنیاهوو دەڵێت، وەڵامی حووسییەکان و ئێرانیش دەدەنەوە کە “سەرچاوەی تیرۆرن.” رۆژی یەکشەممە، 04-05-2025، بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە ئێکس نووسی: “هێرشی حووسییەکان لە ئێرانەوە سەرچاوە دەگرێت. ئیسرائیل لە کات و شوێنی هەڵبژێردراوی خۆی، وەڵامی حووسییەکان دەداتەوە.” ئەم لێدوانەی نەتەنیاهوو دوای ئەوە هات، ئەمڕۆ …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس