ئەرشیفی تاگەکان

د. قادر وریا: ئیسرائیل پێی خۆش نییە گۆڕانی ڕێژیمی ئێران لەسەر دەستی نەتەوە بندەستەکان ڕوو بدات، پێی خۆشە ئەم گۆڕانە لەسەر دەستی لایەنێکی ناوەندپارێز بێت

دوکتور قادر وریا، مامۆستای زانکۆ، له وتووێژێکی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ قه‌ندیل پرێس ده‌ڵێت: “ئەو گڕێکوێرەیە بەمە دەکرێتەوە سەرۆکایەتیی پەژاک، کە ساڵانێکی زۆرە بۆ ئەوە تێدەکۆشێ لە بازنەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتدا جێی ببێتەوە و پێوەندی و هاوکاریی لەگەڵیان هەبێت، ئەم دەرفەتەی لە سایەی هەست بە بەرپرسایەتیکردنی حیزبەکانی دیکەدا بۆی رەخساوە، لە کیس نەدات. …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئەمریکا کەمتر لەمانگێک مۆڵەت بەبە‌غدا دەدات بۆ دانانی پلانێك لەپێناو چەککردنی حەشدی شەعبی‌

ئەمریکا کەمتر لەمانگێک مۆڵەت بەبە‌غدا دەدات بۆ دانانی پلانێك لەپێناو چەککردنی حەشدی شەعبی‌و گروپە چەکدارەکانی سەر بەئێران. بەرپرسانی باڵای ئەمریکا لەپەیامێکی ڕاستەوخۆدا سێ هەفتە مۆڵەتیان بەبەرپرسانی حکومەتی عێراق داوە بۆ داڕشتنی پلانێکی کرداری بۆ چەکداماڵینی حەشدی شەعبی، لەبەرامبەردا ئێران جموجۆڵەکانی لەعێراق زیادکردوەو پێشبینیدەکرێت عێراق لەداهاتودا ببێتە گۆڕەپانی شەڕ لەنێوان ئیسرائیل‌و …

زیاتر بخوێنەرەوە

تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ى قورس له‌ئێران ده‌كات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، حکومەتی دۆناڵد ترەمپ، لەدرێژەی سیاسەتی زۆرترین فشار بۆسەر ئێران، سورە لەسەرئەوەی هەناردەی نەوتی ئێران بۆ چین بگەیەنێتە سفر. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئێكس پەیامێکى به‌زمانى فارسی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و نوسیویه‌تى، “پەیامی حکومەتی دۆناڵد ترەمپ لەبەئامانجگرتنی شادەمارە سەرەکییەکانی ئابوریی ئێران ڕونەو ئەویش ئەوەیە ئەم حکومەتە دەبێ هەڵسوکەوتی خۆی …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئێران دانوستانی ئەتۆمی لەگەڵ سێ وڵات دەستپێدەكاتەوە

ئاژانسی ئێرانی ئاشكرایكرد، ئێران و بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا رێككەوتوون لەسەر ئەنجامدانی دانوستان لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران. ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی نیمچە فەرمی ئێران بڵاویكرده‌وه‌، ئێران، بەریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا ڕێککەوتون لەسەر ئەنجامدانی دانوستان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. ئاژانسەکە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ڕایگەیاندوە، “لەسەر بنەمای گفتوگۆکان ڕێککەوتن کراوە، بەڵام …

زیاتر بخوێنەرەوە

کاکۆ عه‌لیار: پێویستە نە پێش ڕووداوەکان کەوین و نە دوای رووداوەکان

وتووێژی تایبەتی “قەندیل‌پرێس” لەگەڵ بەڕێز “کاکۆ عەلیار” ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی ئێران، سەبارەت بە شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران و کاریگەریەکانی لەسەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان. قه‌ندیل پرێس: هەڵسەنگاندنی ئێوە لەشەڕی 12 ڕۆژەی ئیسرائیل و ئێران چییە؟ ئایا ئیسرائیل بە ئامانجەکانی گەییشت؟ کاکۆ عه‌لیار: سەرکەوتن لە هەر شەڕێکدا پەیوەندی بەوەوە …

زیاتر بخوێنەرەوە

سوپاسالاری ئیسرائیل: به‌توندى له‌هه‌مولایه‌نه‌كانى به‌ره‌ى ئێران ده‌ده‌ین

سوپاسالاری ئیسرائیل سەردانی ئەو ناوچانەی باشوری سوریای کرد کە سوپای وڵاتەکەی دەستیبەسەرداگرتون‌و هۆشدارییەکی نوێی بۆ ئێران‌و گروپەکانی نزیکی لەناوچەکەدا ناردو ڕایگەیاند، سەرجەم لایەنەکانی لەو بەرەیەدان دەکەنە ئامانج. ئەیال زەمیر سوپاسالاری ئیسرائیل، چوە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی سوپای وڵاتەکەی لەباشوری سوریاو ڕایگەیاند، هێرشدەکەنەسەر هەر شوێنێک کە ببێتە هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی ئیسرائیل. سوپاسالاری …

زیاتر بخوێنەرەوە

پزیشکیان پڕۆژەیاسای هەڵپەساردنی هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆم واژۆ کرد

دوای پەسندکردنی لە لایەن پەرلەمان و ئەنجوومەنی پاراستنی دەستوورەوە، سەرۆککۆماری ئێران بە دەرکردنی بڕیارێک یاسای راگرتنی هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم خستە واری جێبەجێکردنەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە، 2ی تەمموزی 2025، میدیای فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران بە دەرکردنی بڕیارێک فەرمانی بە جێبەجێکردنی یاسای راگرتنی هاوکارییەکانی ئێران لەگەڵ ئاژانسی …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئیبراهیم عەلیزادە: بەڵێ کۆبوونەوەمان کردووە بەڵام تاکوو ڕاگەیێندراوی فەرمی بڵاو نەبێتەوە ناتوانم وردەکاری باس بکەم

ئیبراهیم عەلیزادە دەبیری یەکەمی کۆمەڵە ڕێکخراویی کوردستانی حزبی کۆمونیستی ئێران لە وتووێژێکدا کۆبوونەوەی ٧ حزبی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-ئێران پشتراست کردەوەو وتی: «بەڵێ کۆبوونەوەمان کردووە بەڵام تاکوو ڕاگەیێندراوی فەرمی بڵاو نەبێتەوە ناتوانم وردەکاری باس بکەم» عەلیزادە لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد “ئەم کۆبوونەوەیە تەنیا پەیوەندی بە شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئاژانسی وزەی ئەتۆم: ئێران دەتوانێت لە چەند مانگێکدا دەست بە پیتاندنی یۆرانیۆم بکاتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، ئەگەری زۆرە ئێران بتوانێت لە ماوەی چەند مانگێکدا دەست بە پیتاندنی یۆرانیۆم بکاتەوە، ئەمەش سەرەڕای ئەو زیانانەی بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بەر چەندین دامەزراوەی ئەتۆمیی وڵاتەکە کەوتووە. رۆژی شەممە 28ی حوزەیرانی 2025 رافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رەتیکردەوە بەهۆی …

زیاتر بخوێنەرەوە

کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژرا و یەکێکی دیکەش برینداربوو

لە ناوچەی سنووریی ئاوپەڕی بانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، هێزەکانی سنووری حکومەتی ئێران بە تەقەی راستەوخۆ کۆڵبەرێکیان کوشت و کۆڵبەرێکی دیکەشیان بریندار کرد. ئەو کۆڵبەرەی کوژراوە ناوی سەیوان عەبدوڵازادەیە، خەڵکی گوندی حەوت تاشە. ئەو کۆڵبەرەشەی بریندارکراوە، برینەکەی سەختە. هێزەکانی سنوور تەقەیان بەنێو ژمارەیەک کۆڵبەردا کردووە، دە ئەسپیان کوشتوون و دەستیان بەسەر …

زیاتر بخوێنەرەوە