به‌په‌له

ئەرشیفی تاگەکان

ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە بارەی ئاخێزی نوێی جەماوەری و پێویستیی یەکگرتوویی بەرینی بزووتنەوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان

شەپۆلی نوێی ئاخێزی جەماوەری کە لە هەشتی مانگی بەفرانبارەوە بە ناڕەزایی دەربڕینی بازاڕییەکانی تاران دەستی پێکردووە و ڕۆژانی دواتر بەرینتر بووەتەوە و زۆر شار و شارۆچکەی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی گرتووەتەوە، کاردانەوەیەکی کاتی نییە. ئەم ئاخێزە وەڵامی خەڵکە بۆ قەیرانی قووڵی پێکهاتەی سیاسی و ئابووریی کۆماری ئیسلامی، قەیرانێک کە دەری …

زیاتر بخوێنەرەوە

سەرکردایەتی ٧ حیزبی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆبوونەوەی هاوبەشیان ئەنجام دا

بەپێی زانیارییەکان دوێنێ ٢٦ی ٦ی ٢٠٢٥ لە هەوڵێکی نوێدا بۆ پتەوکردنی هەماهەنگیی سیاسی و یەکڕیزی، سەرکردایەتیی حەوت حیزبی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان بەشێوەی ئۆنلاین ئەنجام دا. ئامانجی سەرەکیی کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی ڕێگاکانی پێکهێنانی “ئەنجومەنی هاوکاری و یەکگرتوویی” و دەستپێکردنی پرۆسەی داڕشتنی چوارچێوەیەک بۆ ئەم هاوکارییە بووە. ئەو حەوت لایەنەی کە بەشدارییان …

زیاتر بخوێنەرەوە

دوا مۆڵەت بە لایەنەکانی کۆمەڵە دراوە، بارەگاکانیان چۆڵ بکەن

رۆژی چوارشەممە ١٠ی بانەمەڕ ئاسایشی سلێمانی هەر سێ لایەنی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانیان ئاگادارکردووەتەوە، دەبێ بە زووترین کات بارەگاکانیان لە زرگوێزو بانەگەورە چۆڵ بکەن و بچنە کەمپەکانیان لە سوورداش. ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاندووە کە دەبێ کەمتر لە ١٠ رۆژی داهاتوو، لە …

زیاتر بخوێنەرەوە

بەیاننامەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی لە باکووری کوردستان و تورکیا

پەیامی بەڕێز ئۆجالان لە سەر پرۆسەی ئاشتی و ڕوو لە پارتی کرێکارانی کوردستان ئەو ڕاستییە دەردەخات کە باسی کورد لە دۆخی ئەمڕۆدا خاوەن گرینگییەکی تایبەتە و بۆیەش هەڵوێست و جووڵەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان وەکوو ئەکتەرێکی گرینگی مەیدانی خەباتی نەتەوەیی لە باکووری کوردستان و بەڕێز ئوجالان وەکوو سەرۆکی ئەو پارتە بۆ …

زیاتر بخوێنەرەوە

دیداری نێوان کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و حیزبی دێموكراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان سەردانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد. ‌‎ ڕۆژی شەممە، ١١ی ڕەشەممەی ١٤٠٣ی هەتاوی، شاندێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە سەرپەرەستی هاوڕێ نەوید مێهراوەر، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی کۆمەڵە بە مەبەستی پیرۆزباییکردنی کۆنگرەی ١٧ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەردانی ئەو حزبەیان کرد و لەلایەن شاندێکی حیزبی دێموكراتەوە بە سەرپەرەستیی …

زیاتر بخوێنەرەوە