ماوەی چەند رۆژێکە ئاگر ناوچەیەکی فراوانی لە شاری لۆس ئەنجلۆس لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای گرتوەتەوە، کە بەهۆیەوە تا ئیستا 16 کەس گیانیان لەدەستدا. ماڵپەڕی دەنگی ئەمریکا لە زاری بەرپرسانی تەندروستی لۆس ئەنجلۆس بڵاویکردەوە، ژمارەی گیان لە دەستدانە پشتڕاستکراوەکان بەهۆی ئاگرکەوتنەوەی لۆس ئەنجلۆس بەرزبووەتەوە بۆ 16 کەس، پێشتر 11 حاڵەتی گیان …
زیاتر بخوێنەرەوەبافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی حکومەتێکی دەوێت ئامانجەكەی پاراستنى مافى خەڵک بێت
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان، جەخت لە مەرجەکانى حیزبەکەى بۆ پێکهێنانى کابینەى دەیەم دەکاتەوە و دەڵێت حکومەتێکی دەوێت كە پاراستنی مافی خەڵك و باشتركردنی ژیانیان ئامانجەكەی بێت. لەدیدارێكدا لەگەڵ ستیڤ بێتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، لە دەباشان، بافڵ جەلال تاڵەبانى دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سووریا، پێكهێنانی …
زیاتر بخوێنەرەوەبۆڵتۆن لهبارهى ڕۆژئاواى كوردستانهوه ترهمپ ئاگاداردهكاتهوه
ڕاوێژکاری پێشوتری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ڕایگهیاند، ئەگەری هەیە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ویستی کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لەسوریا هەبێت، دهشڵێت:”ئهو ویستهش كارێكى ههڵهیه”. جۆن بۆڵتن ڕاوێژکاری پێشوتری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ڕایگەیاند، “لەسوریا هەڕەشە لەسەر هەسەدە هەیەو ئەگەر دەستەی تەحریر شام لەپۆلێنی ڕێکخراوی تیرۆرستی لانەبرا، نابێت ئەمریکا ڕێگەی پێبدات تەواوی سوریا …
زیاتر بخوێنەرەوەسەبارەت بە دامەزراندنی چەکدارانی بیانیی هۆشداری بە شەرع دراوە
بەرپرسێکى ئەمریکى ئاشکرایکردووە، نوێنەرانی ئەمریکا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا، لەبارەى دانانی چەکدارانی بیانی بۆ پۆستە باڵا سەربازییەکان هۆشدارییان بە ئیدارەی نوێ سووریا داوە و گوتوویانە ئەو کارە پشێوی ئەمنی لێدەکەوێتەوە. ئاژانسى رۆیتەرز، لە زارى بەرپرسە ئەمریکییەکەوە کە ئاگادارە لە گفتوگۆکانی نێوان ئەحمەد شەرع و نوێنەری ئەو وڵاتانە گواستییەوە، وەزارەتى دەرەوەی فەڕەنسا …
زیاتر بخوێنەرەوەداواکردنی ترامپ بۆ یەکگرتوکردنی کەنەدا و ئەمریکا
دوای هەواڵی دەستلەکارکێشانەوەی ترودۆ لە پۆستی سەرۆکوەزیران، دۆناڵد ترەمپ بەیاننامەیەکی نوێ بڵاودەکاتەوە و داوا لە کەنەدا دەکات لە دەوڵەتێکی یەکگرتوودا پەیوەندی بە ئەمریکاوە بکات. بڕیارە لە ٢٠ی ژانویە دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ دەستبەکاربێت.
زیاتر بخوێنەرەوەکۆبوونەوەیەکی ئەمریکا و ئەوروپا لە رۆما سەبارەت بە دۆخی سوریا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، كە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەنیازە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئەوروپا سەبارەت بە دوخی سوریا لە رۆما کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات لە بەیاننامەیەکدا ڕوونی کردەوە کە بلینکن لەگەڵ هاوتا ئەوروپیەکانی کۆدەبێتەوە بۆ پشتگیریکردن لە گواستنەوەی سیاسی ئاشتیانە و هەمەلایەنە بە سەركردایەتی سورییەكان. وەزارەتی دەرەوەی …
زیاتر بخوێنەرەوەڕاپۆرتێکی ئەمریکی ئاستەنگەکانی بەردەم دانپێدانانی نێودەوڵەتیی ئیدارەی نوێی سوریا ئاشکرادەکات
گۆڤاری “فۆرین ئەفەیرز”ی ئەمریکی لەڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، سەرکردایەتیی نوێ لەسوریا ڕوبەڕوی ئاستەنگی قورسو ئاڵۆز دەبێتەوە بۆ بەدەستهێنانی دانپێدانانی نێودەوڵەتیی، بەتایبەتیی لەبەر ڕۆشنایی نەبونی مۆدێل یان ڕێنمایی ڕون بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ حکومەتێک کە لەلایەن گروپێکەوە بەڕێوەدەبرێت کە بە”تیرۆریست” پۆلێنکراون. گۆڤارەکە ئاماژەی بەوەکردوە، گەشبینییەکی بەئاگایانەی وڵاتە ڕۆژئاواییەکان هەیە بەرامبەر بەداهاتوی سوریا، بەڵام …
زیاتر بخوێنەرەوەبەرپرسێک لە ئیدارەى ترەمپ: پێویستە گرەنتی پاراستنی کورد لە سووریا بکەین
مۆرگان ئۆرتاگوس، جێگری نوێنەری سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، داواى پاراستنى کورد لە سووریا دەکات و هۆشداریش لە سەرهەڵدانەوەى مەترسییەکانى داعش دەدات. مۆرگان ئۆرتاگوس لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکاوە، وەکو جێگری نوێنەری سەرۆک بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیاریکرا، بەر لە دیاریکردنەکەى مۆرگان گوتى، “گرنگترین شت کە بیکەین ئەوەیە لەرێگەی …
زیاتر بخوێنەرەوەئەمریکا: نیگەرانین لە هێرش بۆسەر عەلەوییەکان
بەرپرسانی ئەمریکا نیگەرانیی خۆیان دەربڕیوە لەو پێشێلکارییانەی بەرامبەر پێکهاتەکان لە سووریا کراون، داوایانکردووە ئیدارەی نوێی سووریا ئەو پێشێلکارییانە رابگرێت، نێردەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش بۆ ئەو مەبەستە سەردانی سووریای کردووە. بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەوان باراک رافید، لە پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکی، ئەمریکا نیگەرانییەکانی خۆی لەبارەی ئەو پێشێلکارییانە داوەتە وەزیری دەرەوەی سووریا. پێش چەند …
زیاتر بخوێنەرەوەئەمریکا هێزێکی زۆر ڕەوانەی عێراق و سوریا دەکات
سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کرد، چەند هۆکارێک لە پشت ئەو جموجۆڵەی بنکەی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای عێراقەوە هەیە کە ماوەیەکە زیادیکردووە. ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاندووە، “جوڵەی فڕۆکە بارهەڵگرە گەورەکان لە عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای عێراق لە دوای 8ی کانونی یەکەمی ئەمساڵەوە بە خێرایی زیاتربووە و لە ماوەی ڕابردوودا گەیشتە لوتکە و ڕۆژانە …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس