بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی رایگەیاند، ئیدارەی ئەمریکا هەموو هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ ئۆکراینا راگرت و ئەوان، هەموو سەرنجێکیان لەسەر ئاشتییە. بەرپرسە باڵاکە کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت بە فۆکس نیوزی رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا “راشکاو بووە کە هەموو سەرنجێکی لەسەر ئاشتییە و پێویستمان بە پابەندبوونی هاوبەشەکانیشمانە بەو ئامانجەوە.” ئەو بەرپرسەی کۆشکی …
زیاتر بخوێنەرەوەوەزیری دەرەوەی ئەمریکا: پابەندین بە پشتگیریی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و بەردەوامیی هاوکاریی سەربازی بۆیان
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە و بانگهێشتی کرد بۆ هەولێر بۆ رێوڕەسمی کردنەوەی باڵەخانەی نوێی کۆنسووڵخانەی وڵاتەکەی، ئەویش بانگهێشتەکەی قبووڵ کرد. وەزیرەکەی ئەمریکا پابەندیی وڵاتەکەی بە پشتگیری لە سەقامگریی هەرێمی کوردستان و بەردەوامیی هاوکاریی سەربازی بۆی دەربڕیوە. لە درێژهى دیدار و کۆبوونەوەکانی له کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، پاشنيوهڕۆى …
زیاتر بخوێنەرەوەئەمریکاو هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی پێگەکانیان لەڕۆژئاوای کوردستان بههێزتر دهكهن
هێزەکانی “هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی” بەسەرۆکایەتیی ئەمریکا بەردەوامن لەبەهێزکردنی ئامادەیی سەربازیی خۆیان لەناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لەڕێگەی ئاسمانییو وشکانییەوە، جگە لەئەنجامدانی مانۆڕی سەربازیی هاوبەش لەگەڵ هێزەکانی “هەسەدە”، لەچوارچێوەی بەرزکردنەوەی ئامادەیی بەرگرییو ڕوبەڕوبونەوەی مەترسییە ئەمنییە گریمانکراوەکان. بەگوێرەی بەدواداچونەکانی “ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ” بۆ چالاکییەکانی “هاوپەیمانی نێودەوڵەتی” لەناوچەکە، سەرەتای ئەم مانگەو لەماوەی دوو ڕۆژدا، …
زیاتر بخوێنەرەوەئەسۆشیەیتد پرێس: فشارەکان بۆ چوونەدەرەوەی ئەمریکییەکان لە عێراق کەمبوونەتەوە
🔹 بەرپرسانی عێراقی و ئەمریکی ئاشکرایانکردووە، لایەنەکانی نزیک لە ئێران لە عێراق پێداچوونەوە بە هەوڵ و فشارەکانیان بۆ چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەکەن. 🔹 ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس، لە راپۆرتێکدا باسی لەوەکردووە، کەوتنی دەسەڵاتی ئەسەد کە هاوپەیمانی ئێران بوو، بووەتەهۆکاری لاوازبوونی هەژموونی ئێران لە ناوچەکە، ئەوەش وایکردووە لایەنە عێراقییەکان کە هاوپەیمانى …
زیاتر بخوێنەرەوەنوێنەری مەسەدە لە ئەمریکا بۆ قەندیل پرێس: پەیوەندیمان لەگەڵ ئەمریکا ستراتیژی و ئەمنییە
قەندیل پرێس، ئەمریکا دیداری تایبەتی قەندیل پرێس لەگەڵ بەرێز خاتوو سینەم محەمەد نوێنەری مەجلسی سوریای دیمۆکراتیک (مەسەدە) لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا – واشنتن، دەربارەی پەیوەندیەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لەگەڵ ئەمریکا و چارەنوسی سوریا و رۆژئاوای کوردستان. قەندیل پرێس: دوای ڕووخانی حکوومەتی بەشار ئەسەد، بەشێک لە چاودێران پێیان …
زیاتر بخوێنەرەوەئەمریکا پێشوازیی لە کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی و مەزڵوم عەبدی دەکات
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، پێشوازیی لە کۆبوونەوەی نێوان مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات. ئۆفیسی کاروباری خۆرهەڵاتی نزیک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پەیامێکی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لەبارەی کۆبوونەوەکە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: “ئەمریکا پێشوازیی لە کۆبوونەوەکەی رۆژی 16ـی کانوونی …
زیاتر بخوێنەرەوەئەمریکا پێشوازی لە کۆبوونەوەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسرور بارزانی دەکات
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشوازی لە کۆبوونەوەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسرور بارزانی دەکات و دەڵێت، “هانی هاوبەشەکانمان لە هەرێمی کوردستان دەدەین بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.” نووسینگەی رۆژنامەوانیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، ” …
زیاتر بخوێنەرەوەناوەرۆکی کۆبوونەوەی مەزڵوم عەبدی و فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریكا ئاشکراکرا
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە ڕایگەیاند، بەم دواییانە چاومان كەوت بە جەنەڕاڵ مایكل كۆریلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا و جەنەڕاڵ لایهی كیڤن، فەرماندەی هێزی هاوبەشی پێداگری پۆڵاین و، جەنەڕاڵ مایكل برۆكس، فەرماندەی هێزی ئەركی هاوبەشی ئۆپراسیۆنە تایبەتەكان لە وڵاتی شام. مەزڵوم عەبدی لە تۆڕی ئێکس بڵاویکردەوە، …
زیاتر بخوێنەرەوەفەرماندەی سێنتکۆم سەردانی رۆژئاوای کوردستانی کرد
مایكڵ ئێریک کۆرێلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا سەردانی رۆژئاوای کوردستانی کرد و لەگەڵ فەرماندەكانی هێزەكانی وڵاتەكەی و هەسەدە كۆبووەوە و هەڵسەنگاندن بۆ شەڕی داعش لە ناوچەکە كرا. فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ناسراو بە (سێنتکۆم) لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردووەتەوە، مایکل کۆرێلا سەردانی سووریای کردووە و لەگەڵ فەرماندەکانی هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی سوریای دیموکرات …
زیاتر بخوێنەرەوەوردەکاریی ئاگربەستی غەززە
بەرپرسێکی ئەمریکا بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، ئیسرائیل و حەماس گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان لە کۆتا رۆژەکانی دەسەڵاتی جۆ بایدندا. هاوکات، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دانوستانەکانی قەتەر بۆ ئاژانسی فرانس پرێس باسی لەوەکردووە، دوای ئەوەی محەمەد عەبدولرەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەر لەگەڵ هەریەکە لە شاندی …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس