به‌په‌له

وردەکاریی ئاگربەستی غەززە

بەرپرسێکی ئەمریکا بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، ئیسرائیل و حەماس گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان لە کۆتا رۆژەکانی دەسەڵاتی جۆ بایدندا.

هاوکات، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دانوستانەکانی قەتەر بۆ ئاژانسی فرانس پرێس باسی لەوەکردووە، دوای ئەوەی محەمەد عەبدولرەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەر لەگەڵ هەریەکە لە شاندی دانوستانکاری حەماس و ئیسرائیل کۆبووەوە، رێککەوتن کرا لەسەر راگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە و ئاڵوگۆڕکردنی بارمتەکان.

لەبارەی ئاگربەستی غەززەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەڵێت، ستایشی راگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە دەکەم و رێککەوتنێکمان هەیە لەسەر بارمتەکان و بەمزووانە ئازاد دەکرێن.”

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئاگربەستەکە پێکدێت لە سێ قۆناغ و لە 42 رۆژی سەرەتادا قۆناغی یەکەم جێبەجێدەکرێت کە خۆیدەبینێتەوە لە راگرتنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل و حەماس و کشانەوەی ئیسرائیل لە ناوچە چڕەکانی دانیشتووان بەرەو رۆژهەڵات تاوەکو سەر سنووری غەززە، هەروەها راگرتنی جموجۆڵی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل رۆژانە بۆ ماوەی 10 کاتژمێر.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

قائانی داوای دەرکردنی هێزە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە عێراق و ڕادەستکردنەوەی ڕێبەرانیان دەکات

کۆماری ئیسلامی ئێران، فشارەکانی بۆ سەر دەسەڵاتدارانی عێراق سەبارەت بە هێزە کوردییەکانی نەیاری تاران کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *