ماڵپەڕێکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، عەبدوڵا ئۆجەلان داوای لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردوە رۆڵ بگێڕێت لە سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا. ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی بڵاویکردوەتەوە،” هەفتەی رابردوو عەبدوڵا ئۆجەلان رابەری زیندانیکراوی پەکەکە نامەیەکی بۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ناردوەو بە گرنگی زانیوە بارزانی رۆڵی هەبێ لە پرۆسەی ئاشتی …
زیاتر بخوێنەرەوەدیداری هاوبەشی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان ـ پژاك و کۆمەڵە لە ناوەندی پێوەندییەکانی کۆمەڵە
لە ڕۆژانی ڕابردوودا وەفدێكی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پژاك پێكهاتوو لە هەڤاڵان ئەمیر كەریمی هاوسەرۆك، گوڵان فەهیم جێگری هاوسەرۆك و هەریەك لە بەڕێزان ئەهوەن چیاكۆ بەرپرسی پەیوەندییەكان و ڕێبوار دڵخواز ئەندامی پەیوەندییەكانی پژاك لە لایەن هاوڕێ ڕەزا كەعبی سكرتێری گشتی كۆمەڵە، هاوڕێ نەوید مێهراوەر ئەندامی دەستەی كارگێڕیی، هاوڕێیان پڕشەنگ …
زیاتر بخوێنەرەوەگەورەترین یاریگا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە كۆبانێ كرایەوە
لە فێستیڤاڵێکدا یاریگای شەهید باوەڕ ئاگر کە لە گرێسپی شەهیدبوو لە شاری کۆبانێ، بە مەبەستی بە دی هێنانی خەون و ئامانجی شەهید بەڕووی گەنجاندا کرایەوە، ئەوەش لەكاتێكدایە، یاریگاكە لەسەر ئاستی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا گەورەترین یاریگایە. یاریگای شەهید باوەڕ ئاگر، لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ لەلایەن ئەندامی بەڕێوەبەری تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕیی …
زیاتر بخوێنەرەوەمەراسیمی بەیانی قوتابخانەکانی باشووری کوردستان
لە قوتابخانەکانی باشووری کوردستان، لە سەرەتا و کۆتایی هەر هەفتەیەکدا، خوێندکاران ئاڵای پیرۆزی کوردستان بەرز دەکەنەوە، سروودی نەتەوەیی کوردستان دەڵێنەوە و بژی کوردستان و بژی پێشمەرگە.
زیاتر بخوێنەرەوەمەزڵووم عەبدی: گەیشتووینەتە رێککەوتنێکی زارەکی لەگەڵ دیمەشق بۆ تێکەڵکردنی هەسەدە بە سوپای سووریا
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، رۆژی شەممە رایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی سووریا گەیشتوونەتە “رێککەوتنێکی زارەکی” سەبارەت بە شێوازی تێکەڵکردنی هێزەکانیان بە سوپای سووریا، ئەمەش دوای زنجیرەیەک دانوستانی “ئەرێنی” لە دیمەشق کە بە نێوەندگیریی ئەمریکا بەڕێوەچوون. مەزڵووم عەبدی لە هەڤپەیڤینێکی تەلەڤیزیۆنیدا لەگەڵ رۆناهی تیڤی ئاشکرای کرد کە لە سەردانەکەی …
زیاتر بخوێنەرەوەهێزەکانی شەرع بازگەی نوێیان لە شێخ مەقسود و ئەشرەفییە دانا
بەمەبەستی گەمارۆدانی هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشەرەفییە، هێزەکانی حکومەتی کاتیی سوریا سێ خاڵی پشکنینی نوێیان لە دەروازەکانی چوونەژورەوەی ئەو دوو گەڕەکە داناوە و ئاستەنگییان بۆ هاتوچۆی هاوڵاتییان دروست کردوە. هێزەکانی سەر بەحکومەتەکەی ئەحمەد شەرع لە دەوروبەری خاڵە هاوبەشەکانی نێوان هێزەکانی حکومەتی ڕاگوزەر و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە گەڕەکەکانی شێخ …
زیاتر بخوێنەرەوەیەرەکە ناسنامەی شەهیدێکی خەڵکی باشووری کوردستانی ڕاگەیاند
بەشێک لە ڕاگەیاندراوەکەی یەرەکە بەم شێوەیەیە: “بۆ ڕای گشتی لە ئێوارەی بەرواری ٢٣/٩/٢٠٢٥ هەڤاڵێکمان کە لەبەر کێشەی تەندرووستی لەسەر ڕێگای شاری مەریوان دەیەوێ بگەرێتەوە باشووری کوردستان، هاوکات لە گەڵ کەسێک کە هێشتا بە تەواوی ناسنامەکەیمان بۆ ڕوون نەبووەتەوە، لەناو شاری مەریوان لەلایەن دەزگای هەواڵگریی ئێران “ئیتلاعات” و سوپاوە لە گەڕەکی …
زیاتر بخوێنەرەوەبە بەشداری مەزڵوم عەبدی ،یەکینەکانی دژەتیرۆر (YAT) مەراسیمێکی سەربازیی بەبۆنەی ١٠ ساڵەی دامەزراندنی HSD بەڕێوەبرد
هەروەها لە 10هەمین ساڵیادی دامەزراندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی ئەو هێزە پەیامێکی بڵاوکردەوە. مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ( هەسەدە ) لەپەیامێکدا دەڵێت،” لە 10هەمین ساڵیادی دامەزراندنی هێزەکانمان، بە رێزەوە یادی قوربانیانی شەهیدەکانمان دەکەینەوە و پاڵپشتی گەلەکەمان بەرز ڕادەگرین، کە لە یەک دەیەی رابردودا هاوخەباتمان بون “. …
زیاتر بخوێنەرەوەکەجەکە: گوتەکانی نێچیرڤان بارزانی نەرێنی و قبوڵنەکراون
کەجەکە گوتەکانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی پەکەکە بە نەرێنی و قبوڵنەکراو ناودەبات و بە ئاوەژووکردنەوەی ڕاستییەکان و دژایەتیکردنی پڕۆسەی ئاشتی تۆمەتباری دەکات. نێچیرڤان بارزانى چى وتووە ؟ کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی گوتەکانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کۆڕبەندی مێری بڵاوکردەوە، کە رایگەیاندبوو، پەکەکە لەڕووی کردارییەوە …
زیاتر بخوێنەرەوەهەسەدە: لە هێڕشێکی ئاسمانی چەکدارانی دەسەڵاتی کاتی شام شەڕڤانێک شەهید بوو
هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) ڕایگەیاند کە چەکدارانی دەسەڵاتی کاتی شام بە درۆن هێڕشی بارەگایەکی شەڕڤانانیان کردوە لە گوندەکانی دێرەزۆر و لە ئەنجامدا شەڕڤانێک شەهید بووەو ٩ شەڕڤانیش برینداربون. هەروەها هەسەدە ڕایگەیاند کە شەڕڤانان وەڵامی توندی هێڕشکارانیانداوەتەوە و ئەو شوێنەی کە درۆنەکەی لێهاتوە بۆتە ئامانجیان و هێڕشکارانیان لەناو بردووە.
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس