وێڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست، چواردە ڕۆژە گەمارۆی هێزەکانی حکومەتی کاتیی سووریا بۆ سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە حەلەب بەردەوامە. لە کاتێکدا ئاگربەستی سەرتاسەری لەنێوان ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی و حکومەتی کاتیی سووریا ڕاگەیەندراوە، کەچی چواردە ڕۆژە گەمارۆی هێزەکانی حکومەتی کاتیی سووریا بۆ سەر گەڕەکە کورنشینەکانی حەلەب بەردەوامە، هەموو ڕێگا سەرەکییەکانی هاتوچۆ …
زیاتر بخوێنەرەوەلهئامەد بەزەبری هێز گردبونەوەیەکی داواکاریی ئازادکردنی ئۆجەلان بڵاوەپێدەکرێت
لەئامەد، پۆلیس ڕێپێوانێک کە لەلایەن لایەنگرانی پارتی یەکسانی‌و دیموکراسیی گەلان (DEM)وە ڕێکخرابوو بۆ داواکردنی ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌كه‌كه) بەزەبری هێز بڵاوەپێکرد. ڕێپێوانەکە لەپردی عەلی پینار لەیەنی شەهیر دەستیپێکرد، بەبەشداریی پەرلەمانتارانی پارتەکەو ژمارەیەکی زۆر لەخۆپیشاندەران، کە ئامانج لێی هەڵواسینی پۆستەری ئازادکردنی ئۆجەلان بوو لەسەر بورجی “بن‌و سن” …
زیاتر بخوێنەرەوەپەژاک: ناسیۆنالیزمی توندئاژۆ و بیرۆکەی توندڕەوی فاشیستەکان تەنیا شەڕ و وێرانکاری و دوژمنایەتیی هەمیشەیی لێ دەکەوێتەوە
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) لە کاردانەوە بە گردبوونەوەکانی تەورێز و ئورمیە و وتنەوەی درووشمی ئیستفزازی لەلایەن کۆمەڵێک کورد و تورکەوە لە دژی یەکتر، شیکارییەکی سیاسیی بڵاوکردەوە: پەژاک: بەرامبەر بە هەوڵی گرووپگەلی شاراوە بۆ دروستکردنی درز و ناکۆکی لە نێوان کورد و تورک‌دا هۆشداریی دا پەژاک: ئەو درووشمە ئیستفزازیانەی ئەم …
زیاتر بخوێنەرەوەشادومان مه‌لا حه‌سه‌ن: بێده‌نگی سه‌رۆكی هه‌رێم له ئاست روداوی لاله‌زار زۆر سه‌رنج هه‌ڵده‌گرێت
شادومان مه‌لا حه‌سه‌ن، سه‌ركرده له به‌ره‌ی گه‌ل، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، رایگه‌یاند، له‌دوای دو مانگ له تاوانی لاله‌زار، تا ئێستا دادگا هیچ رۆڵێكی نییه له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی و هه‌ڤاڵه‌كانی. ده‌شڵێت، بێده‌نگی سه‌رۆكی له ئاست تاوانی لاله‌زار زۆر پرسیار‌و سه‌رنج هه‌ڵده‌گرێت. ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی به‌ره‌ی گه‌ل له‌به‌رده‌م باره‌گای …
زیاتر بخوێنەرەوەسیپان حه‌مۆ: ده‌بێت له پڕۆسه‌ی تێكه‌ڵبون به سوپای سوریادا، ناسنامه‌ی هه‌سه‌ده پارێزراو بێت
سیپان حەمۆ، ئەندامی فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئەندامی لیژنەی سەربازیی دانوستان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق جه‌خت ده‌كاته‌وه كه ده‌بێت له پڕۆسه‌ی تێكه‌ڵبونی هێزه‌كانیان به سوپای سوریا، ناسنامه‌ی هه‌سه‌ده پارێزراو بێت و رێز له خه‌باتی هه‌سه‌ده بگیرێت. ده‌شڵێت، هه‌نگاوه‌كانی داهاتوی دیمه‌شق له په‌یوه‌ست به مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی سوریاوه دیاری ده‌كات …
زیاتر بخوێنەرەوەخەڵکی کوردی ورمێ بە دروشمە کوردستان و سمکۆ وەڵامی پان‌تورکەکان دا
ڕۆژی هەینی دوای ئەوەی یانەی فوتباڵی” ڕۆناهی”ی ورمێ یارییەكەی بردەوە، دانیشتووانی كوردی ورمێ دروشمی; بژی ورمێ، بژی سمكۆ و بژی كوردستانیان گوتەوە. تیمی ڕۆناهی لە خولی پلە نایابەكانی پارێزگای ورمێ‌دا یاری دەكات و لە یانەیەكی سایین قەڵای بردەوە. دروشمدانی خەڵكی ورمێ، تەنیا چەند ڕۆژ دوای ئەوە دێت كە پان توركەكانی …
زیاتر بخوێنەرەوەمەزڵوم عەبدی زانیاری گرنگ ئاشکرادەکات: پۆستی باڵا بە هەسەدە دەدرێت
مەزڵوم عەبدی زانیاری نوێ لەبارەی پرۆسەی تێکەڵکردنی هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ سوپای سوریا ئاشکرادەکات و دەڵێت، فەرماندەکانی هەسەدە پۆستی باڵایان لەناو وەزارەتی بەرگری سوریا پێدەدرێت، دەشڵێت، هەسەدە بەشێوەی پێکهاتەی سەربازی گەورە تێکەڵ بە سوپا دەکرێت. مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی هەسەدە بە ئاژانسی هەواڵی “ئەسۆشەیتد پرێس”ی ڕاگەیاندوە، هێزەکانی هەسەدە چەندین ساڵە …
زیاتر بخوێنەرەوەسوپای تورکیا بەردەوامە لە بنیاتنانی بارەگای سەربازی نوێ لە هەرێم
تیمی کوردستانی عێراقی CPT بڵاوی كردەوە، سوپای تورکیا بەردەوامە لە بنیاتنانی بارەگای سەربازی نوێ لەسەر چیای مەتینا، درووست‌کردنی ڕێگای سەربازی لە نێوان بنکە و بارەگاکانی لە ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین لە سنووری شارۆچكەی ئامێدی و وێرانکردنی دارستان و بڕینەوەی دارەکانی ناوچەی زاپ و گواستنەوەیان بۆ ناو تورکیا. تیمی کوردستانی عێراقی …
زیاتر بخوێنەرەوەلەسەر کورسییەکەی ئەتاتورکەوە بەرگری لە عەبدوڵڵا ئۆجەلان کرا
پەروین بوڵدان، بریکاری سەرۆکی پەرلەمان کە پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)یە، بە تووندی بەرپەرچی بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی ئیی پارتیی دایەوە کە وشەی نەشیاوی بەرامبەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان بەکارهێنا. ئێوارەی دوێنێ سێشەممە 14-10-2025 پەرلەمانی تورکیا لە چوارەم ساڵی یاسادانانی خولی 28ــەمیندا کۆبووەوە. کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتیی پەروین بوڵدان بەرێوەچوو کە …
زیاتر بخوێنەرەوەنوری شێخۆ: دۆخی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە نائاساییە
نوری شێخۆ ڕایگەیاند، دۆخی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە نائاساییە و وتیشی: دەیانەوێت ڕاستی ئەم گەلە بەڕێکخستن کراوە لەناوببەن، ١٤ ساڵە ئەم گەلە لە بەرانبەر هەموو جۆرە فشارێک بەرخۆدانی کردووە، ئەم گەلە خاوەنی ئیرادە و پڕۆژەن و دەشڵێت: نامانەوێت دۆخەکە بگاتە ئاستێک کە وڵات نەتوانێت خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی گەلی سووریا بکات. …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس