بانگەوازێک بۆ پەرەپێدان وپاراستنی یەکڕیزیی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانە و شۆڕشگێرانەی کوردستانی ڕۆژهەلات

کۆمەڵانی تێکۆشەری خەڵکی کوردستان!

دوای بڵاوبوونەوەی شریتە دەنگییەکەی هاوسەرۆکی پژاک (ئەمیر کەریمی) و دەنگدانەوە بەرفراوانەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئێمە وەک کۆمەڵێک لە چالاکانی سیاسیی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەتوندی ئیدانەی ئەو بۆچوون و لێدوانە نابەرپرسانەیە دەکەین. بەداخەوە دواتریش لە ڕاگەیاندنەکەی (١٠-١١-٢٠٢٥)ی مەجلسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)دا، نەک هەر سنوورێکی ڕوون بەرانبەر بە هەڵوێستەکەی ناوبراو بەدی ناکرێت، بەڵکوو بە پاساوهێنانەوە بۆ “سەردەمێکی تێپەڕیو” پرسیار و دڕدۆنگییەکان بۆ تێکۆشەرانی دڵسۆز و ڕاستەقینەی بزووتنەوەکە لە ڕۆژهەڵات زۆرتر دەکات.

قسەکانی ناوبراو سووکایەتییەکی ئاشکرایە بە هەزاران تێکۆشەری دێرین کە لە پێناوی ئامانجە پیرۆزەکاندا گیانیان بەخت کردووە یان ئاوارە و دەربەدەر بوون. هەروەها بێڕێزییەکی گەورەیە بە قوربانیانی بەرەکانی خەبات و زیندانیانی سیاسی و هەموو ئەو کەسانەی کە لە پێناو دۆزی ڕەوای گەلەکەماندا ڕەنج و کوێرەوەرییان چێشتووە. بێڕێزییە بە مێژووی خەبات و بەشداریی گەرم و پڕ لە شانازیی ژنان لە بنکەکانی نێو شارەکان، خەباتی سەرشەقامەکان، نێو زیندان و ژووری ئەشکەنجەکان، خەباتی پێشمەرگانە و بەگشتی لە کۆنەوە هەتا بزوتنەوەی ژن، ژیان ئازادی و ئامانج و ناوەرۆکی ئەو بزووتنەوە سکۆلار و پێشکەوتنخوازانەیە.

لەم قۆناغە هەستیارەی خەباتدا، پەرەپێدان و پاراستنی یەکدەنگی و هاوپشتیی نێوان حیزبەکان وهەروەها یەکڕیزیی خەباتی حەقخوازانەی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەلات لە هەموو کات زیاتر پێویستە. ئەم تەباییە پێویستیی بە ڕاستگۆیی، سەداقەت و متمانە لە نێوان ڕێکخراوەکان و تێکۆشەرانیدا هەیە. نابێت هیچ حیزب یان بەرپرسێک بە لێدوانی ناپەسەند و پڕ ئیهانەت، ئاوا نابەرپرسانە مێژووی پڕ لە شانازیی بزووتنەوەکەمان بخاتە ژێر پرسیار و گومانەوە. کاری لەو چەشنە تەنیا و تەنیا لە بەرژەوەندیی کۆماری ئیسلامی دایە و دوژمنانمان پێی شاد دەبن.

ئازادیی دەربڕینی ڕا و بۆچوون مافی هەر تاکێکە وهیچ حیزب و لایەنێک بۆی نییە ئەو مافە زەوت بکات. داکۆکی لەو مافە ئەرکی سەرشانی هەمووانە و ئێمە بۆ پەرەپێدانی ئەو فەرهەنگە تێدەکۆشین. نابێت جێگەی ڕەخنە و دیالۆگی ئەرێنی لە ناو حیزبەکان، بدرێت بە بێحورمەتی  و ئەهانەت و چەواشەکاری. لەوەش دزێوتر هێرش، توندوتیژیی و هەڕەشەکردن لە هەڵگرانی بیری جیاواز و کەسایەتییەکانە. ئەم دیاردەیە دەبێ لە نێو بزووتنەوەکەماندا هیچ جێگەیەکی نەبێت.

لەم ڕوانگەیەوە، داوا لە ڕێکخراوی پژاک دەکەین، بە زووترین کات، هەڵوێستێکی ڕوون و بێ مەرج سەبارەت بە قسەکانی ئەمیر کەریمی ڕابگەیەنێت و بە ئاشکرا خۆی لەو لێدوانانە بێبەری بکات. ئەمە تەنیا ڕێگەیە بۆ پاراستنی متمانە و یەکڕیزیی نێوان حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و خۆدوورخستنەوە لە زیانگەیاندن بە پرۆسەی هاوکاریی سیاسی.

داوا لە سەرجەم حیزبەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین کە بۆ هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ پژاک، داواکاری ئەوە بن کە پژاک هەڵوێستی ڕوونتر بگرێت وبێ ئەملاوئەولا قسەکانی ئەمیر کەریمی ئیدانە بکات.

با هەموومان داکۆکیکەر و پارێزەری ڕاستەقینەی مێژووی پڕ لە سەروەریی بزووتنەوەی ڕەوای خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەلات بین
بە هیوای سەرکەوتنی بزووتنەوەی ئازادیخوازانەی خەڵکی کوردستان

مەلەکە مستەفا سوڵتانی
یوسف ئەردەڵان
هاشم ڕەزایی
حشمەت مستەفا سوڵتانی
ئەحمەد بازگر
یەحیا دەوەنداری
ڕەزا مستەفا سوڵتانی
فەڕروخ مەعانی
ڕەحمان ئەرغەوانی
شوعەیب زکریایی
فەرهاد نادر مەحموودی
ڕەحمان غوڵامی
ڕەحمان محەممەدی
جەمیلە نەقیب
سەباح ئەمینی
زێنەب ئیلخانیزادە
خالید عەبباسی
گەلاوێژ حسێنی
شەهین شەهلایی
فاروق تەوەکولی
ڕەسوڵ عەزیزیان
ئاکۆ محەممەدپوور
محەممەد قورئانی
ئیسمایل سوڵتانی
تاهیر بۆکانی
خالید ڕەشیدپوور
حەسەن نەقشبەندی
ئێران ئەحمەدی
سەدیق قادری
سولەیمان خوڕەمی
بێهروز ناسری
نیزام زکریایی
ساڵح گوێڵی
موحسن ئەسکەندەری
نەسرین قادری
فەڕۆخ ساڵحی
ئارێس زارعی
ڕەحمان بێساران
لوقمان مام عەبدوللا
ناسر تاهیری
مەهین شوکرڵلاپوور
نەجمە گوڵپەروەر
کاوە ئەڵماسی
ئەحمەد باب
لەتیف پەرستار
قەرەنی ئیلخانیزادە
کەریم سیسێری
هیدایەت قادری
ئەحمەد مورتەزایی
ئەمیر ئیسماعیلپوور
پەرویز تاهیری
مریەم مستەفا سوڵتانی
خالید شەفیعی
مەنسوور ڕهسپار
مستەفا محەممەدی
محەممەد قادری
فەوزییە عەلیاڵی
محەممەد ئەسڵانی
ئەمین ڕەشیدی
خەلیل عەبدوڵاهی

سەعدی ئەحمەدی
ڕۆژین  شەریفی
سەلاح کەماڵی
حەمە کوردی
موحسین گوڵمحەممەدی
شەهین حەیدەری
شەهلا حەیدەری
ژیلا حەیدەری
هادی خانی
هادی کەمانگەر
ئاکۆ محەممەدیان
عەلی بزورگپناە
ڕەزا جانەیی
ڕابێعە فەتحی
سەعید بەهرامی
ڕووناک مستەفا سوڵتانی
موزەفەر کەریمی
شیرین خاکباز
حەسەن ڕەحمانپناە
عەباس گەوێڵی
یونس بلوری
فەرهاد ڕەسوڵی
عوسمان خەلیلی
خالید عەلی‌پناە
ڕەزا یوسف بەگی
محەممەد ئاشیگوڵان
ناجی عەزیمی
ڕەحیم مەحموودی
حامد کەریمی
سەلاح ڕەحیمی
محەممەد میسری
خالید دارایی
عەلی بەرهون
حەمیدە خدری
سوڵتان خوسرەوی
ستار ئەوێهەنگ
فەرەیدون دارایی
فەریبا مەردۆخ
مریەم ئەفراسیابپوور
سابیر لوتفی
مستەفا دانشفەر
ماپەرە ڕەزایی
بێهروز ئەنساری
سەردار پاشایی
سەعید ئاقایی
گەڵاویژ عەبدوڵازادە
ڕەحمان بەهرامیان
پەیمان زارع
پەری معانی
جەمیل نەوەڕە
سالار ئاشناگەر
شەمێران مورادی
غوڵام زەبەردەست
شەهین غەفاری
پەری تاجوانچی
مەسعوود کەوسەری
گوڵنار قوبادی
تەلعەت خالیدی
جەلال سیادەت
گۆران ڕۆژهەڵاتی
ڕەزا گورگین پاوە
محەممەد کەلهوری
پەری ئوسولیان
فایەق شاسواری
ڕەحیم ئەمینی
ڕەسوڵ عەلیدوست
ناسر سوبحانی
جەلال ناوە
مەسعوود کەریمی
ناسر مرواری
گوڵێ پیشیاری
ڕووناک ئەمجەدی
سۆما نەبەوی
حەمید زەمانی
سەدیق جهانی
کەریم ئیلخانی
ساعد وەتەندوست
خالید سیادەت
بەدری تەوحیدی
ناسر عەلەوەی‌نەسەب
ئەدیب عەرەب
حەمید غەفاری
شەهرام ڕەسوڵپوور
عەلی قەنبەری

دووبارە هەوڵبدەرەوە

یەکێتی وەڵامی “دانپێدانان”ـی نێچیروان هەرکی دایەوە

قەندیل پرێس مەڵبەندی ٣ی رێکخستنی هەولێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەڵامی “دانپێدانان”ی نێچیروان هەرکی دایەوە و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *