به‌په‌له

بیروڕا

دەوڵەت-نەتەوە بۆ کورد زەروورەتە

✍ ڕزگار بەهاری بە بڕوای من ئەم جۆرە شیکردنەوانە نابەرپرسیارانە و نالۆژیکین. دژی بەرژەوەندیی نەوەکانی داهاتوو و ئاسایشی نیشتمانیی کوردن و لە بەرژەوەندی داگیرکەرانی کوردستاندا دەبن. هەروەها ڕاستییەکان دەشێوێنن، چونکە تەنیا بەشێک لە ڕاستییەکان دەڵێن. لەم سەردەمەی مێژوودا، دەوڵەت-نەتەوە هەم خاک و هەم گەل دەپارێزێت. ئەگەر کورد دەوڵەت-نەتەوەی خۆی هەبێت، …

زیاتر بخوێنەرەوە

لە هەر شوێنێکی ئەو جیهانە بڵەیت بەختەوەرم کە دەوڵەتم نییە لە باشترین حاڵەتەکەیدا بە گەمژەت دادەنێن

✍ د. محەممەد حسێن‌زادە “کابرا” دەڵێت ئەها خاوەندارانی “دەوڵەت-نەتەوە”، ئێمەی “بێ بەری لە دەوڵەت-نەتەوە”یان ئەنفال و کۆمەڵکوژ کرد، کەوابوو دەوڵەت شەڕە و ئێمە بەختەورین کە دەوڵەتمان نەبووە! ئەگەر کەسێک بڵێت ئەمە قسەیەکی گەمژانەیە، دەڵێت زۆربەی ئەوانە بە گەمژەم دەزانن “خاکفرۆش و کوردی بێ نامووسن و شایستەی وەڵام دانەوە نین و …

زیاتر بخوێنەرەوە

کوردستان یان ماڵی نیشتمانپەروەرانە یان گۆڕستانی نیشتیمانفرۆشان

✍️ د. ئه‌حمه‌د محه‌مه‌دپوور هێڵەکە ڕوونە؛ دۆست و دوژمن دیارە؛ داگیرکەر و داگیرکراو سنووری ئاشکرایە. چیدی نە باسی فەلسەفی و مێژوویی پێویستە، نە لێکدانەوە و شیکردنەوە و شێعر و هەڵبەست. ئەتۆ یان کوردی و کوردستانی یان دژەکورد و کوردستانفرۆش. داگیرکەر دەتوانێ دەرەکی یان ناوخۆیی بێت. دو بژاردە هەیە: یان سەربەخۆیی …

زیاتر بخوێنەرەوە

هاوپەیمانی، ئیتلاف، سازدانی کۆڕ و کۆبوونەوە و کۆنگرە لەگەڵ ئەو لایەنانەی کە کورد وەک نەتەوە ناناسن، خۆ ماندوو کردنە

✍ د. ناسر باباخانی هاوپەیمانی، ئیتلاف، سازدانی کۆڕ و کۆبوونەوە و کۆنگرە لەگەڵ ئەو لایەنانەی کە کورد وەک نەتەوە ناناسن، خۆ ماندوو کردنە. مەرجی سەرەکی و بنەڕەتی هەر هاوکارییەک دەبێ داننان بێ بە بوونی نەتەوەی کورد و دیاری کردنی مافی چارەنووسی. ئەگەر لایەنێک حاشا لەم بوونە بکا، یان بیخاتە ژێر …

زیاتر بخوێنەرەوە

ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و هەموو جیهان دەوڵەتێک بە کورد قەرزدارن

✍ د. خالد خەیاتی نیزیکەی دوو ساڵ لەوەپێش (ئەو کاتەی ئێستا ڕژێمی بەشار ئەسەد دەستەڵاتی مابوو) نووسیم کە ڕەوتی گۆڕانکارییەکان لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست پڕۆسەیەکی بێگەڕانەوەیە و کە ئیدی بە خودی ئیسڕائیل و ئەمریکاش کۆنتڕۆڵ ناکرێت. زۆر کەسی دیکەش هەمان تێگەییشتن و خوێندنەوەیان هەبوو غەیری ڕێبەرایەتی و سەرکردایەتی زۆربەی ڕێکخراو و …

زیاتر بخوێنەرەوە

چەند وشەیەک لە سەربەڵگەنامەی «اصول حداقلی حقوق بشری برای دوره گذار» بۆ ئێران!

✍ د. خالد خەیاتی چەند ڕۆژ لەوە پێش، پازدە ‌حیزب و ڕیکخراوی ئێرانی (هەڵبەتە زیاتر لە ژێر چاوەدێری شاراوەی تورکە ئازەرییەکان، ئەگەر هەڵە نەبم) لە شاری ئۆسلۆ، پێتەختی وڵاتی نۆڕوێژ لە دەوری یەک کۆبوونەوە و پێکەوە وەک بۆخۆیان دەڵێن بەڵگەنامەیەکی “لانی کەمیی مافی مرۆڤییان بۆ قۆناغی ڕاگوێز (اصول حداقلی حقوق …

زیاتر بخوێنەرەوە

ئوسولی لانیکەمی مافی مرۆڤ شەرمەزارییەکی دیکە بۆ خەباتی دیجیتاڵی کورد لە هەندەران

✍ د. ئەحمەد محەممەدپوور مەگەر حەجەم کۆتان بکاتەوە و ڕێکتان بخەن و شادە و ئیمانی ئێرانییەتو پێ بێنن. مێشکی داگیرکراو و زەینی کۆیلەکراو لەوە زیاتری لێ وەبەر نایەت و، هەر هەوڵێک بۆ پاساو و پاکانەی بڕیارە هەڵەکانتان شکست و شەرمەزارییەکی دیکەی لێ دەکەوێتەوە. من گلەییم لە فیرقەی چەپ و چین …

زیاتر بخوێنەرەوە

بەشداری بکە ئەگەر ئەو بابەتەت پێ گرینگە!

✍ د. خالد خەیاتی تەماشای ئافیشی حیزبی دیمۆکڕاتی کوردستانی ئێران بکەن کە بە زمانی کوردی ( بە هەر دوو زاراوەی سۆرانی و کرمانجی) نووسراوە و بانگمان دەکات کە بە بۆنەی چوارەمین ساڵڕۆژی شەهیدبوونی ژینا ئەمینی و سەرهەڵدانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” لە خۆپێشاندانێک کە لە  شاری کۆلن لە وڵاتی ئاڵمان …

زیاتر بخوێنەرەوە

داهاتووی ئێرانی دوای کۆماری ئیسلامی!

دەوڵەتسازی و نوێبوونەوە بە بەشداری هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات؟ یان سێناریۆی باڵکانیزەبوون و داڕمان و ڕەنج بە خەساری هێزە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان؟ ✍ د. خالد خەیاتی 1. ئەو دۆخەی ئێستا و هەڵتەکان و گۆڕانکارییەکانی  پەیوەندیدار بە دۆخی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست  پڕۆسەیەکی بێگەڕانەوەیە. 2. بەرەی موقاومەت کە لە ئێران، حیزبوڵڵای لوبنان، حووسییەکانی یەمەن. …

زیاتر بخوێنەرەوە

چوار وێنە و چوار گێڕانەوەی جیاواز بەڵام پەیوەندیدار

✍ د. خالید خەیاتی وێنەی یەکەم: د. سەبەست نەبی، خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان، مامۆستای فەلسەفەی سیاسی لە زانکۆی کۆیە لە باشووری کوردستان و هەروەها شرۆڤەکاری سیاسی، ڕایگەیاندووە کە بە هۆی ڕەخنە لە سیاسەتی هەسەدە (HSD) لە سووریا لە لایەن کەسانی سەر بە ڕەوتی ئا,پۆئیزمەوە هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە. ئەو ڕاگەیاندنە شەپۆلێکی بەربڵاوی …

زیاتر بخوێنەرەوە