به‌په‌له

admin_2gjg3n6q

وادەی کارکردنی کۆمیسیۆنی پرۆسەی چارەسەری دوو مانگ درێژکرایەوە

ماوەی کارکردنی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کە لە چوارچێوەی چارەسەی پرسی کورد لە پەرلەمانی تورکیا پێکهێنراوە، بۆ ماوەی دوو مانگ درێژکرایەوە. کۆمیسیۆنەکە ئەمڕۆ چوارشەممە 24 ـی کانوونی یەکەمی 2025 بۆ 20ـەمین جار کۆبووەوە. بە دەنگدان بڕیاردرا ماوەی کارکردنی کۆمیسیۆنەکە لە قۆناخی نووسینی راپۆرتدا بۆ ماوەی دوو مانگ درێژ …

زیاتر بخوێنەرەوە

بەهاى 100 دۆلار بەرامبەر 13 ملیۆن و 600 هەزار تمەنى ئێرانیە

بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر دۆلار و دینار دابەزینى زیاترى تۆمارکردو تەنیا لە ماوەی ئەمساڵدا نزیکەی نیوەی بەهاکەی لەدەستداوە، ئەمەش دوای ئەوە دێت سزاکانی ڕۆژئاوا بۆ سەر تاران توندتر کران. دابەزینەکە بەجۆرێکە لە بازاڕەکانی تاران 100 دۆلار بە حەواڵە گەیشتووەتە 13 ملیۆن و 600 هەزار تمەن و بە کاش 13 ملیۆن …

زیاتر بخوێنەرەوە

منداڵێکی کوردی خەڵكی ورمێ، خەڵاتێکی زانستیی جیهانی دەباتەوە

ئەمیرمحەممەد ئیبراهیمی، منداڵێکی کوردی خەڵکی ورمێ، پلەی یەکەمی لە پێشبڕکێی جیهانیی “یوو سی مەس” بە بەشداریی ٥٨ وڵات و ١٥٠٠ بەشدار، لە جۆرجیا بەدەست هێناوە. “یوو سی مەس” جۆرێکە لە ڕاهێنانی مێشک کە منداڵانی ٤ بۆ ١٣ ساڵ فێر دەبن بەبێ بەکارهێنانی هیچ کەرەستەیەک و تەنیا لە زەینی خۆیاندا وڵامی …

زیاتر بخوێنەرەوە

ڕۆژنامەی تورکیا: ئۆجەلان نامەی بۆ مەزڵوم عەبدی ناردووە

ڕۆژنامەیەکی نزیک لە دەسەڵات لە تورکیا دەڵێت، ئۆجەلان لە نامەیەکدا داوای لە مەزڵوم عەبدی کردووە، ئەو ئەندامانەی هەسەدە دووربخاتەوە کە هاوڵاتی ڕۆژئاوای کوردستان و سووریا نین. لە دیداری نێوان ئۆجەلان و بەرپرسانی ئەمنیی تورکیا ڕۆژنامەی تورکیا کە نزیکە لە دەسەڵات بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی ئەمنیی تورکیا لە زیندانی ئیمراڵی، لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، …

زیاتر بخوێنەرەوە

فڕۆکەی شاندی سەربازیی لیبیا لە تورکیا کەوتەخوارەوە

فڕۆکەی شاندی سەربازیی لیبیا لە تورکیا کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە سوپاسالاری لیبیا و چوار کەسی دیکە گیانیان لەدەستدا. پچڕانی پەیوەندیی لەگەڵ فڕۆکەکە عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، فڕۆکەی شاندی سەربازیی لیبیا لە کاتژمێر هەشت و 10 خولەک لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغای ئەنقەرەوە فریوە، کاتژمێر هەشت و 52 خولەک پەیوەندییەکانی لەگەڵ فڕۆکەخانە …

زیاتر بخوێنەرەوە

واشنتن پۆست: ئەمریکا مەرجی بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق هەیە؛ “نابێت نزیکی چەکدارەکان بێت”

ڕۆژنامەی واشنتن پۆست لە ڕاپۆرتێکی نوێدا پەردە لەسەر مەرجە توندەکانی کۆشکی سپی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق هەڵدەداتەوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، واشنتن هۆشداریی داوە کە نابێت بەهیچ شێوەیەک سەرۆکوەزیرانی داهاتوو لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە کۆنترۆڵ بکرێت یان نزیک بێت لێیانەوە. هێڵی سوور بۆ وەزارەتە هەستیارەکان دوو بەرپرسی باڵای سیاسیی عێراق کە نەیانویستووە …

زیاتر بخوێنەرەوە

مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع کۆدەبنەوە

قەندیل پرێس به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى بەدەست قەندیل پرێس گەیشتوونە، ئامادەکاری دەکرێت له‌چه‌ند ڕۆژى داهاتودا به‌ ئاماده‌بوون‌و نێوه‌ندگیریى ئه‌مریكا و فەرەنسا، هەسەدە و حکومەتی دیمەشق کۆببنەوە و هەوڵی ئەوەش هەیە کە مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک (هه‌سه‌ده‌) و ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆك کۆماری کاتی سوریا کۆببنەوە‌. بەپێی زانیاریەکانی قەندیل پرێس، بۆ …

زیاتر بخوێنەرەوە

قەندیل پرێس هۆکاری هێرش سەر گەڕەکە کوردیەکانی حەلەب ئاشکەرا دەکات

قەندیل پرێس سەرچاوەیەکی باڵای هەسەدە بە قەندیل پرێسی ڕاگەیاند؛ هێرشی سەر گەڕەکە کوردیەکانی حەلەب لەلایەن تورکیاوە ئەنجامدرا لە پێناو تێکدانی رێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق. سەرچاوەیەکی باڵای نێو هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک (هەسەدە) بە قەندیل پرێسی ڕاگەیاند؛ دوای فشاری نێودەوڵەتی بۆ سەر حکومەتی دیمەشق تا هێزەکانی هەسەدە وەک پێکهاتەیەکی سەربەخۆ لەنێو …

زیاتر بخوێنەرەوە

ساڵح موسلیم بۆ قەندیل پرێس: ئەو چەکدارانەی هێرشی گەڕەکە کوردیەکانی حەلەب دەکەن سەر بە تورکیان

قەندیل پرێس ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیمۆکراتیک (پەیەدە) بە قەندیل پرێسی راگەیاند؛ “ئەو گروپە چەکدارانەی هێرشی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی حەلەب دەکەن، لە ژێر کۆنترۆل و فەرمانی حکومەتی کاتی سوریادا نین، بەڵکو ڕاستەوخۆ سەر بە تورکیان”. دەربارەی هۆکار و ئامانجی هێرشی گروپە چەکدارەکان بۆ سەر گەڕەکە …

زیاتر بخوێنەرەوە

هێرشکرایە سەر خاڵێکی پشکنینی هاوبەش لە حەلەب؛ دوو ئەندامی ئاسایش بریندار بوون

هێزەکانی ئاسایشی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە ڕایانگەیاند، کە لە خاڵێکی پشکنینی هاوبەش ڕووبەڕووی هێرشێکی هێزەکانی حکوومەتی ڕاگوزەری دیمەشق بوونەتەوە و لە ئەنجامدا دوو ئەندامیان بریندار بوون. هێزەکانی ئاسایشی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوەکرد، کە گروپەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگریی حکومەتی کاتیی سووریا، لە چوارڕیانی شێحان …

زیاتر بخوێنەرەوە