به‌په‌له

admin_2gjg3n6q

ئاماری نوێی شەڕی هیندستان و پاکستان؛ نزیکەی ٤٠ کوژراو هەن

بەپێی نوێترین ئامار کە بەرپرسانی هیندستان و پاکستان بۆ میدیاکانیان ئاشکرا کردووە، نزیکەی ٤٠ کوژراو لە هەردوولا بەهۆی پێکدادانەکانی شەوی ڕابردوو هەن و ژمارەی بریندارانیش نزیکەی ١٠٠ کەسن. گوتەبێژێک بەناوی وەزارەتی بەرگریی پاکستان بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، لە هێرشەکەی سوپای هیندستاندا بۆسەر وڵاتەکەی، “٢٦ هاووڵاتیی مەدەنی” کوژراون و ٤٧ی دیکەش …

زیاتر بخوێنەرەوە

هه‌سه‌ده‌: له‌ بەرپەرچدانه‌وه‌ی داعشدا، دو شه‌ڕڤانمان شه‌هیدبون

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) ڕایگه‌یاند، لە کاتێکدا هێزەکانیان هێرشێکی چه‌كدارانی داعشیان بۆ سەر یەکێک لە خاڵە سەربازییەکان لە شارۆچکەی ئەلبەحرە لە دێرەزوری ڕۆژهەڵات بەرپەرچ دایەوە، “دو شه‌ڕڤانمان شەهیدبون”. ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كردوه‌، “پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شانەیەکی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش …

زیاتر بخوێنەرەوە

دەوڵەتی ئێران دوو مامۆستای ئاینی سزادا و دوو هاوڵاتیشی دەستگیرکرد

ڕێکخراوی کۆمەڵەی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند لە بەردەوامی پێشلێکاری و دەستگیرکردنی هاوڵاتیانی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە دوو هاوڵاتیی خەڵکی بۆکان دەستگیر کران و دوو مامۆستایی ئاینی سەردەشت سزای زیندانیی کردنیان بەسەردا سەپێندرا. بە گوێرەی ڕێکخراوی کۆمەڵەی مرۆڤی کوردستان؛ دوو هاوڵاتیی کورد بە ناوەکانی مووسا یادیار و هەمزە یادیار، کە …

زیاتر بخوێنەرەوە

توركیا له‌باره‌ى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى په‌كه‌كه‌ زانیاریى ئاشكراده‌كات

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى وتەبێژی پارتی دادو گەشەپێدان (ئاکپارتی) ئاشكرایكردوه‌، پێشبینیدەکەن لەماوەی چەند ڕۆژى داهاتوو، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) چەک دابنێت‌و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە، ده‌شڵێت:”دواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌كه‌كه‌، ئینجا قۆناغه‌كانى دیكه‌ى پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌ستپێده‌كه‌ن”. دوای کۆبونەوەی ناوەندی بەڕێوەبردن‌و بڕیاری ئاکپارتی کە بەسەرۆکایەتیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەئەنكەرە بەڕێوەچوو، عومەر چەلیک وتەبێژی پارتی دادو گەشەپێدان …

زیاتر بخوێنەرەوە

حکومەتی سوریا پۆستێکی باڵای سەربازی بەکەسێکدا کە لەسەر جینۆسایدی کورد، ئەمریکا سزای داوە

پێگەی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی ڕایگەیاند، وەزارەتی بەرگری سوریا، پۆستی فەرماندەی فەیلەقی ۲٥ی سوپای سوریای بە محەمەد سالم ناسراو بە حاتەم ئەبو شەقرا داوە. ناوبراو پێشتر فەرماندەی هێزەکانی سلێمان شاه بووە، بەڕەگەز تورکمانی سوریایە، لەکاتی داگیرکردنی عەفرین سەرپەرشتی شەهیدکردن و ئاوارەکردن و دەستبەسەرداگرتنی ماڵی  ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی شارەکە هەبووە. بەوهۆیەوە ئەمریکا …

زیاتر بخوێنەرەوە

کچی پێشمەرگەیەک لە حکوومەتی نوێی ئەڵمانیا دەبێتە وەزیر

ڕیم ئەلعەبالی ڕادۆڤان، لە حکوومەتی نوێی ئەڵمانیا وەک وەزیری گەشەپێدان دەستنیشان کرا. ڕیم ئەلعەبالی، بە میدیاکانی ئەڵمانیای ڕاگەیاندووە، ئەو بە ڕەچەڵەک سەر بە پێکهاتەی کرستیانەکانی عێراقە و لە هەشتاکان باوکی لە ڕیزەکانی پێشمەرگەدا دژ بە ڕژێمی سەددام حوسێن خەباتی کردووە. ئەلعەبالی، لە ساڵی 1990 لە شاری مۆسکۆ لە دایک بووە، …

زیاتر بخوێنەرەوە

هەسەدە‌و حکومەتی سوریا لەبارەی بەڕێوەبردنی دوو کێڵگەی نەوتی کۆبونەوە

میدیای نزیک لە حکومەتی سوریا بڵاویکردەوە، مەزڵوم عەبدی لەگەڵ شاندێکی حکومەتی سوریا لەبارەی بەڕێوەبردنی دوو کێڵگەی نەوتی لەڕۆژئاوای کوردستان کۆبونەوە. کەناڵی (سوریا تیڤی)ی نزیک لە حکومەتی سوریا لەزاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکردەوە،” لیژنەیەکی هاوبەش لەهێزەکانی هەسەدەو حکومەتی سوریا چوارەم کۆبونەوەیان لە بنکەی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر ئەنجامدا، تێێدا تاوتوێی بەڕێوەبردنی …

زیاتر بخوێنەرەوە

له‌شه‌ودا تورکیا کاروانێکی گەورەی سەربازیی هێنایه‌ عێراقه‌وه‌

بەگوێرەی لێدوانی سەرچاوەیەکی ئەمنیی، هێزەکانی تورکیا ڕێوشوێنی ئەمنییان  لەدەوروبەری بنکەی زیلکان لە ناوچەی باشیک لەباکوری نەینەوا توندترکردوەتەوە بۆ دڵنیابون لەچونە ژورەوەی کاروانێکی گەورەی سەربازیی بۆناو بنکەکە کە بەتۆپخانەی قورس تەیار کراوە. ئەو سەرچاوەیە بەپێگەی تۆڕی هەواڵی عێراقی (ANN)ی ڕاگەیاندوە، لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردودا تورکیا  هێنانی سەرباز و چەک‌و کەلوپەلی سەربازیی …

زیاتر بخوێنەرەوە

میدیای ئەمریكی: ئێران لە كەمپەكانی عێراقەوە مەشق و ڕاهێنان بە سەربازانی سوری دەكات

بەگوێرەی میدیایەكی ئەمریكی، ئێران هەنگاوەکانی بنیاتنانەوەی پێگەی سەربازی و سیاسی خۆی لە سوریا بە مەشق و ڕاهێنان بە دڵسۆزانی ڕژێمی پێشو لە کەمپە بیابانییەکانی ناوخۆی عێراق دەستیپێكردوە و لە بیابانەكانی ئەنباری هاوسنوری سوریا مەشق بە هەزاران سەربازی دڵسۆزانی ڕژێمی پێشو دەكات. ئاژانسی هەواڵی میدیا لاین-ی ئەمریکی کە ڕوماڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست …

زیاتر بخوێنەرەوە

قەسەدە لە دێرەزوور هێرشێکی چەتەکانی داعشی تێکشکاند

قەسەدە بڵاوی كردەوە، لە شەڕێكی سەختدا لە دەشتاییەکانی دێرەزوور، هێزەکانمان هێرشێکی چەتەکانی داعشیان تێکشکاند، دەشڵێن: درێژە بە ئەرکی پاراستنی ئاسایشی هەرێمەکە دەدەین. ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک- قەسەدە، سەبارەت بە  تێکشکاندنی هێرشێكی چەتەکانی داعش ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەیدا هاتووە: هێزەکانمان هێرشێكی شانەیەکی ڕێکخراوی چەتەكانی داعشیان بۆسەر لیوای زیبانی گرێدراوی هێزەکانمان …

زیاتر بخوێنەرەوە