بەپێی ئاماری تەندروستیی غەززە زۆرینەی ئەوانەی لەبرسا دەمرن منداڵن.
زیاتر بخوێنەرەوەدەمیرتاش: ئازادیی گشتیی لە ئازادیی من گرنگترە
سەڵاحەدین دەمیرتاش، پشتیوانیی خۆی بۆ پرۆسەی ئاشتیی دووپاتدەکاتەوە و دەشڵێت، ئازادیی کۆمەڵگە و خەڵک، لە ئازادیی ئەو گرنگترە. عومەر گەرگەرلیئۆغڵو، پەرلەمانتاری پارتی دەم سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووترى هەدەپەی کرد، کە زیاتر لە نۆ ساڵە لە زیندانی ئەدیرنەیە و پاش سەردانەکەشی پەیامێکی دەستنووسی دەمیرتاش و وردەکاریی گفتوگۆکەی بڵاوکردەوە. دەمیرتاش لە …
زیاتر بخوێنەرەوەروانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ: هەسەدە بیر لە هاوپەیمانی لەگەڵ تورکیا و چونەناو “میساقی میللی” دەکاتەوە ئەگەر دانوستانەکان لەگەڵ دیمەشق شکست بهێنن
بەپێی ڕاپۆرتێکی تایبەت کە لەلایەن روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوکراوەتەکە زانیارییان دەستکەوتووە کە سەرکردەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا (رۆژئاوای کورستان) لە بژاردەکانی گۆڕینی سیاسەت دەکۆڵنەوە، لەوانە کردنەوەی کەناڵەکان لەگەڵ تورکیا و هاوئاهەنگ لەگەڵ “میساقی میللی” لە ئەگەری شکستی دانوستانەکان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق و ئیدارەی خۆسەر ئەگەر هیچ ئیمتیازێکی سیاسی …
زیاتر بخوێنەرەوەسەرکوتکردنی چالاکوانانی کورد لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە بەردەوامە
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا بڵاوی كردەوە، هەڵمەتی دەستگیرکردنی هاوڵاتییانی کورد لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوە چڕتر کراوەتەوە لەو چوارچێوەیەشدا، دوو چالاکوانی کورد سزا دراون، چالاکوانێکیش خراوەتە زیندان و چارەنووسی هاوڵاتییەکی دیکەش نادیارە. ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردپا لەبارەی بارودۆخی هاوڵاتییان و چالاکوانانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەمجۆرە زانیارییان خستووەتەڕوو. لە هەواڵەکەدا هاتووە، …
زیاتر بخوێنەرەوەروانگەى سوورى: مانگى تەمموز 1732 کەس لە سووریا کوژراون
روانگەى سوورى بۆ مافەکانى مرۆڤ بڵاویکردەوە، لەماوەى مانگى تەمموز 1732کەس لەسووریا بەهۆى توندوتیژییەکانەوە کوژراون کە لە نێویاندا 1224کەسیان سڤیل بوون. روانگەى سوورى لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، تاوەکو ئێستا توندوتیژى و خوێنڕشتن و تۆڵەسەندنەوەى تایفى و ناوچەگەرى لە سووریا بەردەوامە، دەشڵێت، سیستمێکى دادوەریى کارا نییە بۆ لێپێچینەوە لە تاوانباران، کە کاریگەریى لەسەر …
زیاتر بخوێنەرەوەعهلی حهمهساڵح: منداڵی بهرپرسی ههرێم ههیه خاوهنی ههشت ملیار دۆلاره
عەلی حەمەساڵح ڕایدەگەیەنێت، ههمو دنیا باسی سهرمایهكهی دۆناڵد ترهمپ دهكات شهش ملیار دۆلاری ههیه، بەڵام منداڵی بهرپرسی ههرێم ههیه خاوهنی ههشت ملیار دۆلاره. عهلی حهمهساڵح، بڕیاردهری ڕهوتی ههڵوێست ئاماژەی بەوەکرد،” كوڕی بهرپرسهكانی ههرێمی كوردستان كهناڵی ئاسمانی، زانكۆ، پڕۆژهی نیشتهجێبون و ملیاران دۆلاریان ههیه “. ئەوەشیخستەڕوو، منداڵی بەرپرس هەیە زهویان داوهتێ …
زیاتر بخوێنەرەوەوەزیری دەرەوەی سوریا لە مۆسکۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا کۆبووەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا گەیشتە مۆسکۆو لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا کۆبووەوە. ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند، حوکمڕانی نوێ لە دیمەشق دەیانەوێت پەیوەندی دروست لەگەڵ ڕوسیا دابمەزرێنن. شەیبانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا وتی: دەرفەتەکان بۆ سوریایەکی بەهێز زۆرن و هیوادارین ڕوسیا لەم ڕێگایەدا لە پشتمانەوە …
زیاتر بخوێنەرەوەئەمڕۆ 42 ساڵ بەسەر ئەنفالی بارزانییەکاندا تێدەپەڕێت
لە 42 ساڵەی یادی ئەنفالی بارزانییەکاندا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان داوا لە حکومەتی عێراق دەکەن کەسوکاری قوربانییەکانی دەستی رژێمی پێشوو قەرەبووبکاتەوە. نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا جەختدەکاتەوە لەسەر تهواوى مافهكانى قوربانييانى ئهنفالى بارزانييان و شاڵاوهكانى ئهنفال و ههموو قوربانييانى رژێمى پێشوو و دەشڵێت؛ ئهركى حكومهتى عێراقه ههرچى پێويسته …
زیاتر بخوێنەرەوەکۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆ بریندار کرا
کۆڵبەر نیوز بڵاوی کردەوە، کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێمی ئێران، لەسەر سنووری بانە بە سەختی بریندار کرا. کۆڵبەر نیوز، سەبارەت بە بریندارکردنی کۆڵبەرێکی کورد لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە بڵاوی کردەوە، هێزەکانی دەوڵەتی ئێران هێرشیان کردە سەر گرووپێکی کۆڵبەران لە مەرزی “ئاشترئاباد” و بەهۆیەوە کۆڵبەرێکی کورد …
زیاتر بخوێنەرەوەسەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی هاوپەیمانان کۆبوونەوە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە جەنەراڵ کیڤن لامبێرد، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد و لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوون کە داعش هێشتا “مەترسییەکی راستەقینەیە” و جەختیان لە بەردەوامیی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان کردەوە. بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، رۆژی پێنجشەممە 31-07-2025، لە کۆبوونەوەکەدا کە وەزیری پێشمەرگە …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس