ناڕەزایەتییەکان لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی مێردین و ئێلح و خەلفەتی بەردەوامە.
سەدان کەس بە دروشمەکانی “قەیوم کودەتایە، دەست لە ئیرادەم مەدە” و “بژی بەرخۆدانی گەلی کورد” خۆپیشاندان بەڕێوەچوو.
هاوسەرۆکی شارەوانی مێردین ئەحمەد تورک ئاماژەی کرد بە “دووڕوویی دەسەڵات کە لەلایەک باسی ئاشتی دەکات و لەلایەک دەست بەسەر شارەوانییەکان دەگرێت، “با کەس گومانی نەبێت، کەس ناتوانێت فریومان بدات. کەس ناتوانێت فریوی سیاسی لەسەرمان جێبەجێ بکات، دەبێت باش ئەمە بزانن”.
ئەحمەد تورک دەشڵێت، ئەم تێکۆشانە نەوەک تەنها بۆ ئازادی گەلی کورد، بۆ تەواوی گەلانی تورکیایە، بانگەواز لە دیموکراسیخوازەکان دەکەین، ڕێز لە ئیرادەی گەل بگرن. دژی ئەو زیهنیەتەی ئیرادەی گەل بە بارمتە دەگرێت، بە بنیاتنانی یەکێتی دیموکراتیکی خۆمان، بە دەنگی بەرز ناڕەزایەتیمان دەردەبڕین”.
لەلایەکی دیکەوە لە ئێلحیش ناڕەزایەتی و چالاکی هەبوون، پەرلەمانتاری بازنەی مووشی دەم پارتی سومەییە بۆز ڕایگەیاند، “دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە هەرکە تەنگەتاو دەبێت هێرش دەکاتە سەر کورد، شارەوانییەکانی گەلی کورد. لە دژی گەلی کورد سیاسەتی شەڕی تایبەت بەڕێوەدەبەن، گۆشەگیری دەسەپێنن. بە دانانی قەیومیش نکۆڵی لە ئیرادەی گەلی کورد دەکەن. سیاسەتی قەیوم لە ئەسەنیورت، جۆلەمێرگ، ئێستاش لە ئێلیح، رحا و مێردین نیشان دەدات، لە بن ئەو ناوەدا تاڵان، دزی و ستەم رادەگەیەنێت، گەلی کوردیش بە تێکۆشانی خۆی دیموکراسی رادەگەیەنێت”.
قەندیل پرێس