وریشە مورادی دوای ٢٠ ڕۆژ کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا

کاوە کرماشانی، یەکێک لە بەرپرسانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەزەڵوەر و لە کەناڵی ئیکس، “کۆتایی مانگرتن لە خواردنی وریشە مورادی دوای ٢٠ ڕۆژ” ڕاگەیاند و، بە پشتبەستن بە لێدوانی یەکێک لە کەسوکاری ئەم زیندانییە سیاسییە کوردە، نووسیویەتی کە ناوبراو بۆ ڕێز گرتن لە داوای چالاکوان و دامەزراوەکانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات و هاوکارەکانی لە بەشی ژنانی زیندانی ئێڤین کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێناوە.

وریشە مورادی لە ناڕەزایەتی بە دەرکردن و جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدان لە ئێران و نادیاریی دۆسیەکەی لە ١٩ی ڕەزبەرەوە و هاوكات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی دژ بە سزای لەسێدارەدان مانی لە خواردن گرتبوو.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

قەدەغەکردنی هاتنی کرێکارانی ڕۆژهەڵات بۆ هەرێمی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە

​کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێگەی ناردنی کورتەنامە بۆ کرێکارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هاتنی ئەوانەی بۆ دابینکردنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *