چەکدارانی حکومەتی دیمەشق بە چەکی قورس هێرشیان کردە سەر قەسەدە

بە پێی ڕاگەیاندراوێکی قەسەدە، درەنگانی دوێنێ شەوی ڕابردوو چەکدارانی سەربە حکومەتی کاتی دیمەشق بە چەکی قورس هێرشیان کردە سەر سنووری بەنداوی تشرین، قەسەدە ئاماژەی بەوەداوە، ئەم هێرشانە لە ئەستۆی حکومەتی کاتییدایە و هەڕەشەیە بۆ ئارامی ناوچەکە و ژیانی هاوڵاتییانی مەدەنی.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە)، ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی هێرشی شەوی ڕابردووی گرووپە چەکدارەکانی سەربە حکومەتی کاتی دیمەشق بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی قەسەدەدا هاتووە، چەکدارانی سەربە حکومەتی دیمەشق بە چەکی قورس و تۆپ بۆردوومانی گوندەکانی حاجی حسێن و شێخ مەحشی، هەروەها گردی سیرتێل لە نزیکی بەنداوی تشرین کردووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەو پێشهاتە مەترسیدارەدا بەرپرسیارێتی تەواوی هێرشەکان لە ئەستۆی حکومەتەی دیمەشقدایە و ئەمەش هەڕەشەی ڕاستەوخۆیە بۆسەر ئارامی ناوچەکە و ژیانی هاوڵاتییانی مەدەنی و ژێرخانی ژیانیی هاوڵاتییان.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

قەدەغەکردنی هاتنی کرێکارانی ڕۆژهەڵات بۆ هەرێمی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە

​کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێگەی ناردنی کورتەنامە بۆ کرێکارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هاتنی ئەوانەی بۆ دابینکردنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *