به‌په‌له

باراک: سووریا و ئیسرائیل نزیکن لە رێککەوتنێکی ئەمنی

تۆماس باراک، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ سووریا، رایگەیاند سووریا و ئیسرائیل نزیکن لە ئەنجامدانی رێککەوتنێکی ئەمنی. بەپێی رێککەوتنەکە ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر سووریا رادەگرێت، لە بەرامبەردا سووریاش هیچ جموجوڵێکی سەربازی لە سنوورەکان ئەنجام نادات.

رێککەوتنێکی سەرەتایی ئەمنی
باراک گوتی، رێککەوتنەکە هەنگاوێکی سەرەتایی دەبێت بۆ ئەنجامدانی رێککەوتنێکی ئەمنیی گشتگیر. ئاماژەی بەوەشدا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، بەنیاز بووە لەم هەفتەیەدا رێککەوتنەکە رابگەیەنێت، بەڵام بەهۆی پشووی ساڵی عیبرییەوە دواکەوتووە. باراک جەختی لەوەش کردەوە، کە هەموو لایەنەکان بە گرنگی و نیەتپاکییەوە مامەڵە لەگەڵ رێککەوتنەکە دەکەن.

مێژووی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و سووریا
گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و سووریا مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە. لە ساڵی 1974ەوە رێککەوتنێک لەنیوانیاندا هەیە، کە سنووری نێوان هەردوو وڵات جیادەکاتەوە. بەڵام لە دوای رووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدەوە، هێزەکانی ئیسرائیل پانتاییەکی بەرفراوانی خاکی سووریایان کۆنترۆڵکردووە، کە تاوەکو 20 کیلۆمەتر سنوورەکانی لەگەڵ دیمەشقی پایتەخت درێژدەبێتەوە جگە لەوەش چەندینجار خاکی سووریایان بۆردومان کردووە.

نیگەرانییەکانی ئەحمەد شەرع
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی راگوزەر، لە دواین وتەیدا لە نیویۆرکەوە نیگەرانیی خۆی بەرامبەر بە دوایین قۆناغەکانی گفتوگۆکان لەگەڵ ئیسرائیل دەربڕی و گوتی رەنگە ئەوان ئاستەنگی بۆ دانوستانەکان دروست بکەن. هاوکات دڵنیایدا کە سووریا نابێتە هەڕەشە بۆ سەر ئیسرائیل و پێویست ناکات ئیسرائیل لە سووریا بترسێت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

په‌یامێكى گرنگ له‌ئه‌مریكاوه‌ تایبه‌ت به‌هه‌رێمى كوردستان

له‌ئه‌مریكاوه‌ په‌یامێكى گرنگ سه‌باره‌ت به‌هه‌رێمى كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه‌و وەزیری وزەی ئەمریکا ده‌ڵێت، “بەرنامەی ترەمپ ئەوەیە بەرهەمهێنانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *