هێرشی چەکداری بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیس لە سەراوان، كوژران و برینداری لێكەوتەوە

شەوی ڕابردوو، هێرشێکی چەکداری لەلایەن سوپای عەدل کرایە سەر بنکەیەکی پۆلیسی ئێران لە شاری سەراوان و لە ئەنجامدا ئەفسەرێکی پۆلیس كوژرا و یەكی دیكەش بریندار بوون.

یەکشەممە، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم سەر بە ڕێژیمی ئێران بڵاوی کردەوە، ژمارەیەک چەکداری سوپای عەدل هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی پۆلیسی سەراوان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ئەفسەرێکی پۆلیسی بنکەکە کوژراوە و پۆلیسێکی دیکەش بریندار بووە.

هەروەها لە هێرشەكەدا، سێ چەکداری عەدل کوژراون و دوو کەسی دیکەش دەستبەسەر کراون.

چەند سەرچاوەیەک ئاماژەیان بەوە کردووە، کە چەکدارەکان سەر بە ‘سوپای عەدل’ بوون، بەڵام تا ئێستا هیچ پشتڕاستکردنەوەیەکی فەرمی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە بڵاونەکراوەتەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسیی دیکە لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی ئەبولحەسەن مۆنتەزێر و وەحید بەنی‌عامەریان کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *