به‌په‌له

نوێنەری ئەمریکا: تاکە ڕێگە لەبەردەم هەسەدە دیمەشقە

تۆم باراک نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا دەڵێت، تەنها یەک ڕێگا بۆ هەسەدە هەیە و ئەو ڕێگایەش  بەرەو دیمەشق دەچێت.

باراک ئەمڕۆ بەشداری کۆبوونەوەیەکی ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا و مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هەسەدەی کرد.

باراک دەڵێت، “حکومەتی سوریا جۆش و خرۆشێکی باوەڕپێنەکراوی نیشانداوە بۆ تێکەڵکردنی هێزەکانی هەسەدە لە دامەزراوەکانیدا لەژێر بنەمای یەک دەوڵەت، یەک نەتەوە، یەک سوپا، یەک حکومەت”.

دەشڵێت، هەسەدە لە وەڵامدانەوە و دانوستان و هەنگاونان بۆ پێشەوە لەم ڕێگایەدا هێواش بووە.

تۆم باراک ڕاشیگەیاند، فیدرالیزم لە سوریا لەتوانادا نییە، بەڵام کورد مرۆڤێکی سەرسوڕهێنەر و جوانن لەناو وڵاتەکانی خۆیاندا.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

شیعەکان رێککەوتن و عەلی زەیدی وەک کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دیاری کراوە

قەندیل پرێس ئەمرۆ 27ـی نیسانی 2026 دوای ناکۆکیەکی زۆر لەنێو ماڵی شیعە و سەرنەکەوتنی هەر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *