بۆکانسەپاندنی سزای سێدارە بەسەر پێنج کەس لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی لە بۆکان

تەیفوور سەلیمی بابامیری، تەمەن ٤٧ ساڵ، سۆران قاسمی، تەمەن ٢٨ ساڵ، پژمان سوڵتانی، تەمەن ٣٠ ساڵ، کاوە ساڵحی، تەمەن ٤٠ ساڵ و ڕزگار بابامیری، تەمەن ٤٢ ساڵ هەر یەک لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ورمێ بە تۆمەتەکانی “بەغی” و “موحاربه” سزای بەندکران و بە تۆمەتی “ئەندامییەتی لە گرووپە تیرۆریستییەکان” هەر یەک سزای ١٥ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.

شایانی باسە کە هەر یەک لە سۆران قاسمی، کاوە ساڵحی و پژمان سوڵتانی بە سێ جار سزای سێدارە، ڕزگار بابامیری بە دوو جار سزای سێدارە و تەیفوور سەلیمی بابامیری کە ئێستا بە بارمتەی پێنج ملیاری ئازاد کراوە بە جارێک سزای سێدارە مەحکووم کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو، ئەم سزایە ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕ بە شێوەی فەرمی بە پارێزەکانی ناوبراوان ڕاگەیێندراوە.

لەم نێوانەدا پژمان سوڵتانی پێشتر لە دۆسیەیەکی دیکەدا لە لایەن لقی یەکی دادگای تاوانەکانی تایبەت بە لاوانی پارێزگای ورمێ سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

هەروەها ڕزگار بەیگزادە بابامیری و سۆران قاسمی بە تۆمەتی “بەشداری لە کوشتن” هەر یەک سزای ١٥ ساڵ و ١٠ ساڵ و یەک ڕۆژ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.

کاوە ساڵحی یەکێکی دیکە لە تۆمەتبارانی ئەم دۆسیەیە لەو تۆمەتانە بێتاوان دەرچوو.

هاوکات دانیشتنی پێداچوونەوە بە تۆمەتەکانی پێنج تۆمەتباری سیاسیی دیکەی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی هێمن کرمانج، ئەحمەد مامزادە، تەمەن ٦٥ ساڵ، ئەبووبەکر مامزادە، تەمەن ٥٣ ساڵ، جەلیل مەولوودی، جوامێر مام خوسرەوی، تەمەن ٥٠ ساڵ بەڕێوە چووە.

جوامێر مام خوسرەوی لە ڕێکەوتی ٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣، هێمن کرمانج، ٢٩ خاکەلێوە و ڕزگار بابامیری و جەلیل مەولوودی، ٢٧ خاکەلێوە و ئەحمەد مامزادە، ئەبوبەکر مامزادە، سۆران قاسمی، پژمان سوڵتانی و کاوە ساڵحی ٢٦ خاکەلێوەی هەمان ساڵ دەستبەسەر و بۆ ئورمیە گواسترانەوە.

تەیفوور سەلیمی بابامیری ڕەشەممەی ٢٧٢٢، بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بانە دەستبەسەر کرابوو.

ئەم کەسانە چەند مانگ دوای بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی و هەر لەم پەیوەندییەدا لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ ماوەی چەند مانگ بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ کرابوون و بە سەختی ئەشکەنجە و ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ دژی خۆیان کرابوون.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *