به‌په‌له

پارەی هاوپەیمانان دەگاتە هەرێمی کوردستان

قەندیل پرێس- هەولێر

ئەمرۆ 3ـی خەرمانانی 2025 وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم رایدەگەیەنێت: رۆژی یەکشەممە هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی شەش دابەشدەکرێت.

لە راگەیەندراوی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمدا هاتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ـی خەرمانانی 2025 هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى شەش تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت و دوای ئەنجامدانی رێکارە دارایى و ژمێریارییەکان لەلایەن بەریوەبەرایەتیى گشتى بودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) رۆژی یەکشەممە دەست بە دابەشکردنى دەکرێت.

ئاشکراشیکردووە، ئەم مانگە 64 هەزار و 244  ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستەمی پڕۆژەی هەژماری من، هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن.

بەپێ زانیاریەکانی قەندیل پرێس هاوپەیمانانی دژی داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا ماوەی یانزە ساڵە پرۆژەی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە هەیە و مانگانە 250 ملیۆن دۆلار تەمویلی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات، و تا ئیستا یەکێتی و پارتی سەرباری لێدوانەکانیان بۆ پابەندبوون بە یەکگرتن و یەکخستنی هێزەکانیان، بەڵام لەبواری پراکتیکدا ئاستەنگ بۆ ئەو پرۆسەیە دروست دەکەن و هێزەکانی 70ـی یەکێتی و 80ـی پارتی لە چارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا کار ناکەن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کوژرانی ڕەسوول قەڵەندەری، کۆڵبەری تەمەن ٢١ ساڵەی بریندار به لێدانی سێ فیشەک لە سەری

کۆڵبەرێکی تەمەن ٢١ ساڵی کورد بە ناوی ڕەسوول قەڵەندەری، باوکی دوو منداڵی کەم تەمەن و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *