به‌په‌له

ئۆجەلان: ئازادیی من دابڕاو نییە لە ئازادیی کۆمەڵگە

عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان، پەیامێکی ئاڕاستەی ئەو شاندە نێودەوڵەتییە 39 کەسییە کرد، کە بەمەبەستی بینینی ئۆجەلان سەردانی تورکیایان کردووە و هیوای خواستووە بتوانێت شاندەکە ببینێت.

ئۆجەلان شاندەکە بە دۆستەکانی ناودەبات و لە سەرەتای پەیامەکەیدا دەڵێت، “هەوڵەکانتان بۆ دیداری من زۆر مانادار و بەهادارە، کە گەڕان نییە بۆ ئازادیی تاکەکەسی، بەڵکو بەشێکە لە ئیرادەی پێکەوەژیانی ئازادانەی گەلان، چارەسەری دیموکراسی و ئاشتیی کۆمەڵایەتیی.”

ئۆجەلان لە درێژەی پەیامەکەیدا زیاتر باسی ئازادیی خۆی دەکات و دەڵێت، “من هیچ کاتێک ئازادیی کەسیی خۆمم بە پرسێکی جیاواز و سەربەخۆ لە ئازدایی کۆمەڵگە نەبینیوە. هەمیشەش بەرگریم لەوە کردووە، بەبێ بنیادنانی ئازادیی کۆمەڵگە، ئازادیی تاکەکەسیی مانای راستەقینەی خۆی نادۆزێتەوە.”

رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە هەوڵەکانی شاندە نێودەوڵەتییەکە بە “مانادار و بوێرانە” ناودەبات و دەڵێت، هەنگاوەکەتان بۆ داهاتووی ئازادیی “گەلەکەمان” گرنگە.

ئۆجەلان لە کۆتایی پەیامەکەیدا هیوای خواستووە شاندەکە ببینێت و سڵاوی ناردووە بۆ هەموو ئەو کەسانەی کار بۆ ئیرادەی دیموکراسی و ئازادی دەکەن.

ئۆجەلان لە دوایین دێڕی پەیامەکەیدا نووسیوتی، “بەهیوای یەکتربینین لە رۆژانی ئازاد و دۆخێکدا کە کۆمەڵگەیەکی دیموکراسیی تێدا بنیاددەنرێت.”

شاندە نێودەوڵەتییەکە لە چەند رۆژی رابردوودا گەیشتە تورکیا و رۆژی یەکی تەمموز لەگەڵ پارتی دەم و تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی پارتەکە کۆبووەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

یەرەکە: ئومێد وەشکەلانی لەلایەن هێزەکانمانەوە سزادرا

یەرەکە ڕایگەیاند، هێزەکانمان لە شاری مەریوان کۆنترایەکیان بە ناوی ئومێد وەشکەلانی سزادا، کە بە هەموو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *