به‌په‌له

مێلیتاریزەکردنی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پاش تەواوبوونی شەڕ

پاش کۆتاییهاتنی شەڕ، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژمارەیەکی زۆر خاڵی پشکنینی جێگیر کردووە و دۆخەکەی بەتەواوەتی مێلیتاریزە کردووە.

بەپێی هەواڵ و گرتە ڤیدیۆ بڵاوکراوەکان، هەموو ڕێگەکانی چوونە ژوورەوە و چوونە دەرەوەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزەکانی سپای پاسداران و پۆلیسەوە بە دانانی خاڵی پشکنین گیراوە و کەشێکی تەواو ئەمنییەتی بە سەر شارەکاندا سەپێندراوە.

لە یەکەم ڕۆژەکانی دەسپێکی شەڕەوە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە زۆربەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە دانانی خاڵی پشکنین، بۆ چەکوچۆڵ بەتایبەتی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان دەگەڕا.

سەرەتا تەنیا ماشینە بارهەڵگرەکان و وانێتەکان پشکنینیان بۆ دەکرا بەڵام لە ئێستادا پشکنینەکان چڕتر بووەتەوە و زۆربەی ماشینەکان لەم خاڵانەدا ڕادەگیرێن و پشکنینیان بۆ دەکرێت.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئەم خاڵانە بە تەواوەتی لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا جێگیر کراون و هەموو هاتوچووەکان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێن کە ئەمە بووەتە هۆی دروستکردنی کێشە و بەفیڕۆدانی کاتی خەڵک لەم خاڵانەدا.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کوژرانی ڕەسوول قەڵەندەری، کۆڵبەری تەمەن ٢١ ساڵەی بریندار به لێدانی سێ فیشەک لە سەری

کۆڵبەرێکی تەمەن ٢١ ساڵی کورد بە ناوی ڕەسوول قەڵەندەری، باوکی دوو منداڵی کەم تەمەن و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *