به‌په‌له

کەمبوونەوەی رێژەی ئاوی فورات کێشەی بۆ خەڵکی رۆژاڤای کوردستان دروستکردووە

بەهۆی کەمبوونەوەی رێژەی ئاوی رووباری فورات لە رۆژاڤای کوردستان، زۆرێک لە وێستگەکانی ئاوی خواردنەوەی کانتۆنی رەقا رووبەڕووی کێشەی وەستان لە خزمەتگوزاری بوونەتەوە.

هاوسەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کانتۆنی رەقا، حسێن ئەل جەرجەب، رایگەیاند، بەهۆی کەمبوونەوەی رێژەی ئاوی رووباری فورات لە کانتۆنەکە، کێشە لە بوارەکانی کشتوکاڵ و ئاوی خواردنەوەدا دروست بووە و رێژەی پیسی لە ئاودا زیاد بووە.

دەستەی وزەی هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، دوای دابەزینی نزیکەی شەش مەتریی ئاستی بەنداوی فورات، بە راگەیاندنێک هۆشداریی دا لە ئەگەری روودانی کارەسات.

بەڕێوەبەرایەتییەکە رایگەیاند، دەیان وێستگەی ئاو لەسەر رووباری فورات ئاو دەدەنە شار و گوندەکانی، بەپێی رێژەکەش هەندێکیان دەوەستن و داوای لە دانیشتووان کرد کە ئاو کەم بەکاربهێنن و تەنیا بۆ خواردنەوە بەکاری بهێنن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کوژرانی ڕەسوول قەڵەندەری، کۆڵبەری تەمەن ٢١ ساڵەی بریندار به لێدانی سێ فیشەک لە سەری

کۆڵبەرێکی تەمەن ٢١ ساڵی کورد بە ناوی ڕەسوول قەڵەندەری، باوکی دوو منداڵی کەم تەمەن و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *