به‌په‌له

گوتەبێژی ئاکپارتی: چەکدانان پژاکیش دەگرێتەوە

عومەر چەلیک، گوتەبێژی پارتى داد وگەشەپێدان “ئاکپارتی” رایگەیاند، تەنیا قسە بەس نییە و پێویستە پەکەکە بە کردار چەکدابنێت، ئاماژەی بەوەشکرد چەکدانان پژاکیش دەگرێتەوە و دەبێت هەسەدەش چەکەکانی بداتە حکومەتی سووریا.

لە بەرنامەیەکی خەبەرتورک، عومەر چەلیک وەڵامی پرسیارەکانی لەبارەی ئەو پرۆسەیە دایەوە کە تاوەکو ئێستا ناوێکی هاوبەشی بۆ دانەنراوە و ئەنقەرە بە تورکیای بێ تیرۆر ناویدەبات.

چەلیک ئاماژەی بەوەکرد، مەبەست لە چەکدانان بریتییە لە رادەستکردنی چەکەکان، واتە دەبێت پەکەکە خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و چەکەکانی رادەست بکات.

گوتیشی “چەکدانان سەرجەم لق و درێژکراوەکانی پەکەکە لە ناوخۆی تورکیا و دەرەوە دەگرێتەوە بە ئەوروپاشەوە. واتە سەرجەم لقەکانی پەکەکە لە ئەوروپا، عێراق، سووریا و لە ئێرانیش پژاک دەگرێتەوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، جیاوازی لەنێوان وڵاتەکاندا لەڕووی چەکدانان هەیە و گوتی “دۆخی عێراق لەوەی سووریا جیاوازە. لە سووریا پێویستە هەسەدە چەکەکان رادەستی حکومەت بکەن و ببنە بەشێک لە سوپا. پاش ئەوە دەتوانن پارتی سیاسیی دابمەزرێنن و لە چالاکییەکانیان بەردەوام بن، تاوەکو ئەو کاتەی دوژمنایەتی تورکیا نەکەن. پێویستە جیاوازیی مۆدێلەکەی ئەوێ لەبەرچاو بگیرێت”.

گوتەبێژی ئاکپارتی باس لەوەدەکات، چەکدانان بە قسە نابێت و دەبێت لەڕووی مەیدانییەوە ئەمە ببینرێت. لەوبارەیەوە گوتی “میت و سوپای تورکیا میکانیزمی پێویست دادەنێن و بەشێوەیەکی کاریگەر کاردەکەن”.

گوتیشی”میکانیزمی پشتڕاستکردنەوە دادەمەزرێنرێت و دەبێت پرۆسەی چەکدانان چەندین مانگی پێنەچێت ئەگەرنا بەڕووی کاری تێکدەریدا کراوە دەبێت”. بەپێویستیشیزانی بە باشی پرۆسەکە بەڕێوەببەن و رێگە بە کاری تێکدەرانە نەدەن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

تولای حاتەم: حکومەت بە ترسنۆکییەوە مامەڵە دەکات و پڕۆسەی ئاشتی دوادەخات

هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان(دەم پارتی) ڕایگەیاند کە حکومەت سەبارەت بە ئاشتی لە هەڵوێستێکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *