سەرۆکایەتیی سووریا: داواکردنی فیدراڵی پێچەوانەی رێککەوتنەکەمانە لەگەڵ هەسەدە

سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا ئاشکرایدەکات، لێدوانی بەشێک لە سەرکردەکانی هەسەدە و داواکردنی فیدراڵی، پێچەوانەی رێککەوتنەکەی نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵوم عەبدییە و هەڕەشەیە بۆسەر یەکپارچەیی خاکی سووریا.

دەشڵێت، نابێت هەسەدە بڕیارى باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بۆخۆی قۆرخ بکات و یەکپارچەیی گەل و خاکی وڵاتەکەش بە هێڵی سوور ناودەبات.

سەرۆکایەتیی سووریا لە راگەیەندراوێکدا دەڵێـت، رێککەوتنەکەی ئەحمەد شەرع و مەزڵوم عەبدی، هەنگاوێکی بنیادنەرانەیە، ئەگەر بە رۆحێکی نیشتمانییانەوە جێبەجێبکرێت، دوور لە پرۆژەی جیاکاری و پەرواێزخستن.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا، سەرۆکایەتیی سووریا، هەموو هەوڵێک بۆ سەپاندنی دابەشکاریی و دروستکردنی قەوارەی سەربەخۆ لەژێر ناونیشانی فیدراڵی یان بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بەبێ رێککەوتنی نیشتمانیی گشتگیر رەتدەکاتەوە.
سەرۆکایەتیی سووریا یەکپارچەیی سووریا و گەلەکەشی بە هێڵی سوور ناودەبات.

سەرۆکایەتیی سووریا هۆشداریی دەداتە هەسەدە لە پەکخستنی کارى دامەزراوەکانی دەوڵەت لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیی بە بێبەشکردنی هاوڵاتییان لە خزمەتگوزارییەکان و قۆرخکردنی سەرچاوە نیشتمانییەکان و بەکارهێنانیان بۆ ئامانجی دابەشکاریی و هەڕەشەکردن لە سەروەریی وڵات وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە.

سەرۆکایەتیی سووریا دەشڵێت، نابێت هەسەدە بڕیارى باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بۆخۆی قۆرخبکات، کە پێکهاتەکانی عەرەب و کورد و کریستان تیایدا دەژین.

سەرۆکایەتیی سووریا جەختلەوەدەکاتەوە، مافی کورد وەک مافی تەواوی پێکهاتەکانی دیکەی گەلی سووریا پارێزراوە لە چوارچێوەی دەوڵەتی سووریای یەکگرتوودا و داوا لە هەسەدە دەکات، پابەندی رێککەوتنی نێوانیان بێت و بەرژوەندیی نیشتمانیی باڵا بخاتە پێش هەر بەرژەوەندییەکی دیکەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

هێرشكردنە سەر دامەزراوەی نەوتی ئارامکۆی سعوودیە

ئەمڕۆ دووشەممە، دامەزراوە نەوتییەکانی کۆمپانیای ئارامکۆ لە جازان، لە نزیک سنووری یەمەن، لەلایەن حوسییەکانەوە هێرشی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *