فەرماندەی گشتیی قەسەدە، ڕۆژی ٢٦ـی نیسانی بۆ بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی یەکڕیزی هەڵوێستی کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان دیارییکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ کۆنفرانسەکە خواست.
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە)، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، وادەی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی “یەکڕیزی هەڵوێستی کوردی لە ڕۆژئاوا” دیارییکرد.
دەقی بڵاوکراوەکەی مەزڵووم عەبدی بەمشێوەیەیە:
– “بە خۆشحاڵییەوە بە گەلەکەمان ڕادەگەیەنین کە کۆنفرانسی “یەکڕیزی هەڵوێستی کوردی لە ڕۆژئاوا” لە ٢٦ـی نیسان بەڕێوەدەچێت.
– یەکێتی کوردی پێویستییەکی نەتەوەییە بۆ چارەسەرکردنی دۆزی گەلی کورد لە سووریا.
– هیوادارین کە هەموو لایەنەکان بەرپرسیارێتی نەتەوەیی خۆیان بەجێ بهێنن.
– بەم بۆنەیەوە، سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەکەین کە لە جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوەدا یارمەتیدەر بوون و هیوای سەرکەوتن بۆ کارەکانی کۆنفرانسەکە دەخوازین.”
قەندیل پرێس